Tuesday, April 15, 2014

وەزارەتی دارایی چەند خەرجیەكی فەرمانبەرانی قوتابی را دەگرێت


20140415201452051130_thumbوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە پێی رێنماییەك چەند جۆرێك لە خەرجی ئەو فەرمانبەرانە دەبڕێت كە بۆ خوێندنی دكتۆاو ماستەر رەوانەی دەرەوە كراون.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە لە 16/3/2014 دەرچووە و كۆپیەكیی دەست (باس) كەوتووە، بڕیاردراوە چەند جۆرە خەرجیەكی قوتابیانی خوێندنی باڵا رابگرێت كە كە بە قوتابیانی (گیرفانسازی) ناسراون.


وەزیری دارایی بڕیاریداوە گۆرانكاری لە خەرجیەكانی شایستەی قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) بكات كە لە دەرەوە دەخوێنن، خەرجیەكانی" كرێی خوێندن و كرێی بلیتی فرۆكە بۆ هاوسەر و منداڵەكانیا

ن و خەرجی كڕینی كتێب و سەرچاوە زانستیەكان" را دەگرێت و وەزارەتەكانیش لەو رێنماییە ئاگاردار كراونەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی پێشووتر بە رێنمایی (38) بڕیاریدا بوو ئەو خەرجیانە جێبەجێ بكات.


بە پێی رێنمایی 38 كە كۆپیەكی دەست (باس) كەوتووە، بۆ كرێی خوێندن 4 ملیۆن و 800 هەزار دینار تەرخانكرابوو، بۆ خەرجی بلیتی فرۆكەش بۆ هاوسەر و منداڵەكانیان لە ملیۆنێك و 200 هەزار دینار تاوەكو 2 ملیۆن و 600 هەزار تەرخانكرابوو، بۆ خەرجی كرینی كتێب و سەرچاوە زانستیەكانیش 360 هەزار دینار تەرخان كرابوو، بەڵام وەزارەتی دارایی هەموو ئەو خەرجیانەی راگرتووە و هەڵیوەشاندۆتەوە.


ئەو قوتابیانەی لە بڕیارەكە زیانیان بەر دەكەوێت نزیكی هەزار قوتابین كە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتەكانی تر مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی (ماستەر و دكتۆرا) .


نەزهەت سالح راوێژكاری قوتابیان و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێكدا بۆ (باس) رای گەیاند وەزارەتی دارایی بۆ خەرجیەكانی قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا لە دەرەوە هەمواری رێنمایی پێشووی خۆی كرۆدتەوە، بۆیە هەندێك لەو خەرجیانەی هەڵگرتووە، گوتیشی: ئەو جۆرە خەرجیانەی كە هەڵگیراون لە بەغداش خەرج ناكرێن، بۆیە وەزارەتی دارایی ئەو خەرجیانەی هەڵگرتووە، ئەو قوتابیانە پێشووتر چەند خۆپیشاندانێكیان كردوە، باش دەزانن كە ئەو جۆرە خەرجیانەیان لە سەر حكوومەت نیە.


نەزهەت سالح ئاماژەی بەوەشدا كە خەرجی جیاوازی موچە بۆ ئەو قوتابیانە لە سەر بودجەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خەرج دەكرێت. گوتیشی: لیژنەیەك پێكهاتووە بۆ دەركردنی رێنمایی نوێ بۆ ئەو قوتابیانەی كە دەنێردرێنە دەروە، لەمەودوا هەر فەرمانبەرێك كە رەوانەی دەرەوە دەكرێت دەبێت لە پلانی وەزاەرتەكەی هەبێت و خەرجیەكانیشی لە سەر فەرمانگەكەی خۆی دەبێت.


ئەسكەندەر محەمەد یەكێك لە قوتابیانی گیرفانسازی كە لە لوبنان دەخوێنێت بە (باس)ی راگەیاند وەزارەتی دارایی خەرجیەكانی كرێی خوێندن و كرێی بلیتی فرۆكەو كڕینی كتێب و سەرچاوە زانستیەكانی راگرتووە، گوتیشی: ئەوەی زانیومانە وەزارەتی دارایی بە نیازە هەموو رێنماییەكە رابگرێت و ئەوانی تریش خەرج نەكات.بۆیە ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان دەكەین.


ئەسكەندەر محەمەد ئاماژەی بەوەدا25 ملیۆن دۆلار لە لایەن وەزارەتی دارایی خرایە سەر حیسابە وەزارەتی دارایی لە بانكی منارە،بەلاًم تەنها 25 كەس سودمەندبوو، دواتر كارەكەیان راگرت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئەوەی بە (باس) راگەیاند راگرتنی ئەو خەرجیانە كاتیە و پێوەندی بەو دۆخە داراییە هەیە كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە.
كوردیو-باس- شوان بەرزنجی

No comments:

Post a Comment