له‌دواهه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت ئامار‌و ژماره‌ی په‌ناخوازان له‌یه‌كێـتی ئه‌وروپا، ئاژانسی یۆرۆستات رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی په‌ناخوازان له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له 2013 نزیكده‌بێـته‌وه له‌نیو ملیۆن كه‌س‌و له‌سه‌دا 90 ی ئه‌و په‌ناخوازانه كه‌یسی تازه‌بون‌و له‌سه‌دا 10 شیان كه‌یسی ساڵانی رابردو بون.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ش كه هاوڵاتیانی زۆرترین داواكاریان پێشكه‌شكردوه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ساڵی 2013 دا، سوریا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و نزیكه‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی سوری داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوه له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو عێراقیش چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2012 دا له‌ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌مدا بوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2013 دا دابه‌زیوه بۆ ریزبه‌ندی یازده‌یه‌م، ئه‌گه‌رچی هێشتا له 10 هه‌زار په‌ناخواز تێپه‌ڕیوه.
له‌سه‌دا 66 ی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ناخوازانه له‌یه‌كه‌م خولی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیاندا مافی په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه تێهه‌ڵچونه‌وه بۆ كه‌یسه‌كانیان بكه‌ن جگه‌له‌وه‌ش هه‌میشه وڵاتانی وه‌رگر داوا له‌په‌ناخوازان ده‌كه‌ن كه هه‌وڵبده‌ن سودببینن له‌پڕۆگرامه مرۆیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی‌و دوربكه‌ونه‌وه له‌كۆچی نایاسایی.
له‌دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیاشدا هاتوه كه زۆرترین ژماره‌ی مافی په‌نابه‌رێتی به‌هاوڵاتیانی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی دراوه له‌ساڵی رابردودا كه ژماره‌یان 4064 په‌نابه‌ربون‌و ئه‌و كه‌سانه‌بون كه له‌رێگه‌ی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا داواكه‌یان پێشكه‌شكردوه‌و به‌قاچاخ نه‌چونه‌ته ئه‌و وڵاته.
س: یۆرۆستات، ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز
No comments:
Post a Comment