Wednesday, April 9, 2014

نزیكەی چوار هەزار كۆچكەری نایاسایی لە دەریای سپی ناوەڕاست رزگاركران


gommonelampedusa9-4-2014-bb
هێزی دەریایی ئیتاڵیا توانیویانە لەماوەی 48 كاتژمێردا بە هەزاران كۆچكەری نایاسایی لە ئاوەكانی دەریای  سپی ناوەڕاست رزگار بكەن.
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی(تسایت)ی ئەڵمانی، هێزە دەریاییەكان لەماوەی 48 كاتژمێردا نزیكەی چوار هەزار كۆچكەری نایاساییان لە ئاوەكانی دەریایی سپی ناوەڕاست رزگار بكەن.

لای خۆییەوە، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئەنجلینۆ ئەلڤانۆ رایگەیاندووە، لەسەر ئەو كەشتیەی كە ئەو كەسانە رزگار كراون، تەرمی كەسێكیش دۆزراوەتەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەشی بەوەكردووە، رزگاركردنی ئەو كەسانە بەردەوامیان هەیە و بە پێی زانیارییەكان دوو بەلەمی بارزگانی كە هەڵگری 300بۆ 361 كەسیان تێدایە، لە ئاوەكەدا بونیان هەیە.

بە پێی وتەی وەزیری ناوخۆ لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 15 هەزار كە بە شێوەی نا یاسایی ویستویانە لە رێگەی ئاوەكانی دەریایی سپی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەێننە ئیتاڵیا، دەستگیركراون.
خەندان-


No comments:

Post a Comment