وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ئیمزا كرا كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، سه‌رچاوه كرۆییه‌كانی هه‌نگاریا 30 كورسی خوێندن له بواره جیاوازه‌كان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1ی نیسانی2014) د. عه‌لی سه‌عید، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی وڵاتی هه‌نگاریا كه پێكهاتبوو له پیته‌ر وینته‌رمانتیل، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا و، گیزا میهالی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیا و، تیبۆر زاتماری، با لوێزی وڵاتی هه‌نگاریا له عیراق.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، پاشان رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی وڵاتی هه‌نگاریا واژۆ كرا.
به‌پێیی ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا 30 كورسی خوێندن له بواره جیاكان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) كه گشت ئه‌ركه داراییه‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له 10 خوێندكاری هه‌نگاری ده‌كات بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌مه‌به‌ستی خوێندن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
No comments:
Post a Comment