له مونته‌دایه‌كى 16 وڵات‌دا له‌باره‌ى بارودۆخى په‌ناخوازانه‌وه، یاساكانى ئوسترالیا به مه‌ترسیدار ناوبران. ئیندۆنزیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له دواى ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌روه‌رى سنووره‌كان حه‌وت به‌له‌مى په‌ناخوازان ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته كراونه‌ته‌وه.
حكومه‌ته‌كه‌ى تۆنى ئابۆت ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ڕێوشوێنى توندى ئوسترالیا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه له ڕێگرى كردن له‌قاچاخچیه‌كان و ته‌نگى پێ هه‌ڵچنیون بۆئه‌وه‌ى نه‌توانن بگه‌ن به خاكه‌كانى ئه‌و وڵاته. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه بۆماوه‌ى زیاتر له سه‌د ڕۆژ ده‌بێت كه هیچ به‌له‌مێكى په‌ناخوازان نه‌گه‌یشتۆته خاكه‌كانى ئه‌و وڵاته.
پرۆفیسۆر هیكماهاتنتۆ جوانۆ ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وانه كردنه‌وه‌ى به‌له‌مه ته‌خته‌كان و ته‌نانه‌ت ڕه‌وانه‌كردنى په‌ناخوازان بۆ دوورگه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه 10623 په‌ناخواز و په‌نابه‌ر له ئیندۆنیزیان و كه به‌شێكى زۆریان له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن كه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن. ژماره‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه له‌و كۆمسیۆنه ناوى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن له‌ئێستادا كه‌م بۆته‌وه. له‌پێشوودا ڕۆژانه 100 كه‌س ناوى خۆى تۆمار ده‌كرد. به‌ڵام له كانوونى یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و ژماره‌یه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا تۆمار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنى پلان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى حكومه‌تى ئوسترالیا.
No comments:
Post a Comment