سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا تۆنى ئابۆت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پێشوازى ده‌كات له بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى كامبۆدیا كه بڕیاریداوه په‌ناخوازه‌كان وه‌رگرێت كه له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه بۆ ئه‌و وڵاته ڕه‌وانه ده‌كرێن.
وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیا سكۆت مۆریسۆن له كامبۆدیا بوو بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا به‌دواداچوونى زیاتر بكات بۆ ئه‌و داواكاریه‌ى له‌پێشوودا ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو بۆ له‌خۆگرتنى په‌ناخوازان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
له مانگى شوباتدا كامبۆدیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه جولى بیشۆپى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا داواكاریه‌كى له‌و چه‌شنه‌ى له وڵاته‌كه‌یان كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه وه‌رگرتنى ئه‌و پاناخوازانه له‌لایه‌ن كامبۆدیاوه بڕیارێكه له‌ده‌ست خۆیاندایه، هه‌روه‌ها كێشه‌ى په‌ناخوازان كێشه‌یه‌كى هه‌رێمیه.. سوپاسگوزارى پشتیوانى ناورو پاپوا نیو گینیاین و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پشتیوانى له وڵاتانى تر‌ى هاوشێوه‌ى كامبۆدیاوه به‌ده‌ست بهێنین..
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یاساناسان و چالاكوانان له ئوسترالیا به‌توندى ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment