Tuesday, January 14, 2014

ئوسترالیا لەبەرەنگاربوونەوەى بەلەمى پەناخوازان یاسا نێودەوڵەتیەکان دەشکێنێت


UNHCR-logoکۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR ) هۆشداریدا لەوەى حکومەتى ئوسترالیا دەکرێت یاسا نێودەوڵەتیەکان بشکێنێت بە فشارخستنەسەر ئەو بەلەمانەى پەناخواز هەڵدەگرن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئاوەکانى ئیندۆنیزیا. کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داواى زانیارى زیاتر دەکات لەبارەى پلانى ڕاگەیەنراوى حکومەتى ئوسترالى بۆ کڕینەوەى ئەو بەلەمانەى کە دەشێت بەکاربهێنرێن بۆ گواستنەوەى پەناخوازان بەرەو ئاوەکانى ئیندۆنیزیا لە داهاتوودا.
بەڕێز مۆریسۆن وەزیرى کۆچى ئوسترالى بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە حکومەت هەنگاوى پێویست دەنێت بۆ پاراستنى سنوورەکانمان و بەپێى یاسا ناوخۆیى و ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان. 
ئەو بۆچوونانەى لەدواى ڕاپۆرتەکانى میدیاکانەوە هات کە ڕایانگەیاند پێنج بەلەم گەڕێنراونەتەوە کە یەکێکیان لە ڕۆژى ساڵى نوێدا بووە. پەناخوازى سەر بەلەمەکان ڕایانگەیاندووە و بە فایەرفاکس مێدیایان گووتووە کە ئەوان بۆماوەى چەند ڕۆژێک گیریان خواردووە بەرلەوەى دووربخرێنەوە بۆ ئاوەکانى ئیندۆنیزیا. 
حکومەت ڕەتى کردۆتەوە کۆمێنت بدات بەشێوەیەکى دیاریکراو لەبارەى گەڕاندنەوەى بەلەمەکانەوە. بەڵام هێزەکانى بەرگرى ئەوەیان ڕەت کردۆتەوە کە مامەڵەى خراپیان لەبەرامبەر پەناخوازان ئەنجامدابێت.

No comments:

Post a Comment