په‌ناخوازێكی عێراقی : خۆزگه بخنكامایه نه‌ك دیپۆرتی دوورگه‌ی ناورۆ بكرامایه
به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ڕۆژنامه‌نوسان ، دوورگه‌ی ناورۆ نرخی ڤیزای وولاَته‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان له 200 دۆلاره‌وه به‌رزده‌كاته‌وه بۆ 8 هه‌زار دۆلار
ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌ركردنی په‌ناخوازان ده‌كات له دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا و ئه‌و سیاسه‌ته به هه‌وڵێكی ئه‌نقه‌ست وه‌سف ده‌كات كه مه‌به‌ست لێی بێزاركردنی په‌ناخوازانه تا هه‌ڵبژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ وولاَته‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
له‌دواهه‌مین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه نێردراون بۆ دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، كه دوو وولاَتی دوورگه‌یی بچوكن ، ڕێكخراوه‌كه كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان له‌و دوورگانه وه‌ك به‌ندیخانه وه‌سف ده‌كات وداوا ده‌كات هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و دۆخه ناله‌باره بهێنێت كه دووچاری په‌ناخوازان بۆته‌وه له‌و دوورگانه.
له ووته‌یه‌كیدا بۆ ڕێكخراوه‌كه ، په‌ناخوازێكی عێراقی خۆزگه ده‌خوازێت كه‌له زه‌ریای هنیدا نفوم بووایه و بخنكایه نه‌ك دیپۆرتی ئه‌و دوورگانه بكرایه و ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر خراپی ڕه‌وشی ئه‌منی وولاَته‌كه‌ی عێراقی به‌جێ هێشتووه به‌لاَم ئه‌وه‌ی له‌و دوورگانه تووشی بووه هه‌رگیز له عێراق تووشی نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ، په‌ناخوازان له كه‌مترین خزمه‌تگوزاری بێبه‌شكراون و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه دووچاری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون و دۆخی ته‌ندروستیان هه‌ستیاره نه‌توانراوه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان بۆ دابینبكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ، حكومه‌تی ناورۆ نرخی ڤیزای وولاَته‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی بیانی له 200 دۆلاره‌وه به‌رزكردۆته‌وه بۆ هه‌شت هه‌زار دۆلار كه به بڕوای ڕۆژنامه‌نوسان مه‌به‌ست له زیادكردنی ئه‌و نرخه به‌و ڕاده‌یه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاسته‌نگی داراییه بۆ ڕۆژنامه‌نوسان تا نه‌توانن ڕوماڵی دۆخی په‌ناخوازان بكه‌ن له‌و دوورگانه.
لای خۆشیه‌وه ، كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئوسترالیا سیاسه‌تی گێراِنه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازانیش پیاده ده‌كات بۆ ئه‌نده‌نوسیا كه ئه‌مه‌ش به پێشێلكردنی مافی په‌ناخوازان له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردووه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له چوونی په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بۆ ئوسترالیا ، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا به دیپۆرتكردنی ئه‌و په‌ناخوازانه بۆ دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا كه به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌و په‌ناخوازانه مافی ئه‌وه‌یان نابێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌لماندیشیان په‌نابه‌رن ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و دوو دوورگه‌یه بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ئوسترلیا پابه‌بند ده‌بێت به دابینكردن و بوژانه‌وه‌ی كه‌رته گشتیه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كان ، تا ئێستا زیاتر له 2100 په‌ناخواز له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه دیپۆرتی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌كراون كه به‌شێكی به‌رچاویان به ڕه‌گه‌ز عێراقین.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ، ڕۆیته‌رز
واڵاپرێس
No comments:
Post a Comment