وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوی كاندیدانی بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی تواناسازی بڵاو كرده‌وه‌و راشیگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه تا 19ی ئه‌م مانگه، ده‌توانن سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی مافه داراییه‌كانیان.
پێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، ناوی 159 كاندیدانی تری بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی تواناسازی به‌لیستی ژماره 1A بلاَوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه كاندیده‌كان خۆیان یان بریكاره‌كانیان له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی مافه داراییه‌كانیان، راشیگه‌یاند دوا واده بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كان 19ی ئه‌م مانگه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌جار ناویان له لیسته‌دا ده‌رچوه پێویسته ڤیزا به‌رن بۆ وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانیان.
. تێبینی :
- هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ جاریی یه‌كه‌مه ناویان ده‌رچوه له‌م لیسته‌دا بۆ وره‌گرتنی مافه داراییه‌كان پیوسته ڤیژا بهێنن دوای سه‌ردانی وه‌زات بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك.
- كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت .
- بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەکەل خوی‌دا بهێنیت.
- پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید یان كاندیده‌كه خۆی بیێت ، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
- چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت.
- تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.
- رۆژانی پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بین به دابه‌ش كردنی چه‌كه‌كان.
چەکی کاندیدانی تواناسازی لیستی ژمارە 1A
حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵانه ژماره‌یه‌ك كاندید دیاریده‌كات بۆ خوێندنی ماسته‌ر‌و دكتۆرا له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵانه 100 ملیۆن دۆلار بۆ په‌ره‌پێدانی تاوانی مرۆیی له‌بواری خوێندنی باڵادا ته‌رخان ده‌كات.
No comments:
Post a Comment