ئاژانسی هه‌واڵی دۆچه‌ڤێڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه زیاتر له 127 هه‌زار په‌ناخواز له ساڵی 2013 دا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ئه‌ڵمانیا كردوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی داواكارییه كه له ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا تۆماركرابێت.
سه‌باره‌ت به ئاماری پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیش، ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ته‌نها له 14%ی ئه‌و ژماره‌یه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه، له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌ڵمانیا به به‌راود به وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆرترین مافی په‌نابه‌رێتی داوه به په‌ناخوازان له ساڵی 2013 دا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌ش، عیراق و سوریا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه هاووڵاتیه‌كانیان زۆرترین داوایان پێشكه‌ش كردووه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا و مافی په‌نابه‌رێـتی به 5795 په‌ناخوازی به‌رِه‌گه‌ز سوری دراوه.

هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment