Thursday, January 23, 2014

ڕووبەروو بوونەوەى پەناخوازان لەلایەن حکومەتى ئوسترالیەوە بەردەوامە



5202090-1x1-700x700
كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا

بۆماوەى چوار مانگ دەبێت کە سیاسەتى سەروەرى سنوورەکان لەلایەن حکومەتى ئوسترالیەوە پیادە دەکرێت، کە ڕێگە نادرێت بە گەیشتنى هیچ بەلەمێکى پەناخوازان بە خاکى ئوسترالیا. هێزى دەریاوانى ئوسترالیا هەموو ئەو بەلەمانە دەگەڕێنێتەوە کە لە ئیندۆنیزیاوە دەگەنە ئاوەکانى ئوسترالیا. سێ بەلەم لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئوسترالیاوە لە 13ى کانوونى یەکەمى 2013ـەوە گەڕێنراونەتەوە، سەرەڕاى ڕەتکردنەوەى لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئیندۆنیزیاوە. بەرپرسێکى پۆلیسى ناوخۆیى ئیندۆنیزى بە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى ڕاگەیاند کە خەڵکى لە گوندەکەى خۆى ژمارەیەک پەناخوازیان لەناو ئاو ڕزگار کردووە لە 8ى کانوونى دووەم، لەدواى ئەوەى بەلەمەکەیان لەلایەن ئوسترالیاوە گەڕێنراوەتەوە. ئەو ئەفسەرەى پۆلیس ڕایگەیاند کە بەلەمەکە نەگەیشتۆتە ئوسترالیا، و هێشتا لەناودەریادا بوون، و گوتویانە کە نزیک بوونەوە لە دوورگەى کریسمس و بەدیان کردووە، بەڵام گوتوویانە کە هێزى دەریاوانى ئوسترالیا گەڕاندوویاننەوە و ڕاپێچیان کردوون تاوەکو دووبارە گەیەنراونەتەوە ناو ئاوەکانى ئیندۆنیزیا. چوار منداڵیان تێدا بووە کە بچووکترینیان یەک ساڵ و نیو بووە کە پیاو و ئافرەتیش لەناو ئەو گروپەدا بوون. لە دواهەمین کۆنگرەى ڕۆژنامەنووسیدا سەرکردەى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان ژەنەڕاڵ ئانگیوس کامپبێڵ ڕایگەیاند کە هیچ بەلەمێک نەگەیشتۆتە خاکەکانى ئوسترالیا لەماوەى سێ هەفتەى ڕابردوودا. 

No comments:

Post a Comment