بۆ پرسەى براکەى گەڕایەوە بەڵام خۆیشى گیانى لەدەستدا |
دوای ئه‌وه‌ی تاریق ئه‌حمه‌د ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی كه 21ی ئه‌م مانگه كه‌وته ناو یه‌كێك له عه‌مباره‌كانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی و پاش 26 كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرا، یه‌كێك له‌براكانی له وڵاتی به‌ریتانیاوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی براكه‌ی، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ناوچه‌ی هیران و نازه‌نین به‌مه‌به‌ستی پشودان ڕاده‌وه‌ستێت، له‌وكاته‌دا ده‌كه‌وێته ئاوێكه‌وه و به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌و پاش سێ ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.
21ی ئه‌م مانگه ئه‌ندازیارێك به‌ناوی تاریق ئه‌حمه‌د له‌كاتی كاركردنیدا، كه‌وته ناو یه‌كێك له‌عه‌مباره‌كانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانیه‌وه و پاش 26 كاتژمێر توانرا ته‌رمه‌كه‌ی له‌عه‌مباره‌كه‌دا ده‌ربهێنرێته‌وه، پاش ڕوداوه‌كه‌ش چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوای لێكۆڵینه‌وه‌یانكرد له‌ڕووداوه‌كه و هاوكات به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌شه‌وه دوێنێ ناسك تۆفیق ده‌ستی له‌پۆستی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه له‌په‌رله‌مانی كوردستان كێشایه‌وه.
NRT
No comments:
Post a Comment