وێنه‌یه‌كی خوازراو |
رووبه‌رنێت ـ شاخه‌وان ئه‌كره‌م- هۆڵندا
خێزانه كورده‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفتی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیش خیانه‌ت و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رییه كه تادێت ئه‌م دیارده له ناو كورده‌كانی مه‌نفادا په‌ره ده‌سه‌نێت.
كوردستان عه‌لی سیانزه ساڵه دانیشتوی وڵاتی سوێده و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند قۆناغێكی خوێندن ده‌بڕێت و ئێستاش وه‌رگێڕی باوه‌ڕپێكراوه له فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی شاری (sundsvall)ی سوێد، هاوكات ئه‌ندامی ژووری دادگاییه له دادگای رووداو و به‌شی تاوان، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كارێكی تری هه‌یه له زنجیره كۆمپانیاكانی (میدیا ماركێت) بۆ به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌له كاره‌باییه‌كا‌ن.
كوردستان له‌گه‌ڵ باوك و برایه‌كی بچووكیدا ساڵی 1999 كوردستانی جێهێشتووه و ئێستا له سوێد نیشته‌جێیه، دوای ئه‌وه‌ی زمانی سوێدیی خوێندووه پاشان چووه‌ته ناوه‌ندێكی خوێندنه‌وه له‌وێوه هاوپۆلێكی ناسیوه و هه‌ستی كردووه ژیانی پڕ ده‌كات له هه‌ست و نه‌ستی خۆشه‌ویستی، بۆیه "كوردستان " عاشقبوونی ده‌رده‌خات و ئه‌وه بوو له كۆتایی ساڵی 2004 دا له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د) باسی هاوسه‌رگیریی هاتۆته پێشه‌وه و به یه‌كتری رازی بوون به گرێدانی ژیانی هاوسه‌رێتی.
پرسیمان بۆ له عاشقبوونه‌وه بۆ دابڕان و جیابوونه‌وه؟ كوردستان دوای هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌كی قوڵی پڕ له ئاخ وتی"محه‌مه‌د به رواڵه‌ت زۆر جوان بوو، زۆرم به دڵ بوو، ئیتر به نیازی ژیانی هاوسه‌رێتی بووم، به باشم زانی هه‌ڵیبژێرم بۆ هاوبه‌شی ژیانم و له ناخی خۆمدا وتم له‌و باشترم ده‌ستناكه‌وێت كه ئیقامه‌ی هه‌یه و پێویستی به‌ئیقامه‌ی من نییه. ئیتر وای لێهات هه‌ردوولامان رازی بووین و پێكه‌وه ژیان، به‌ڵام ژیانێكی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ریی و تێكچوونی ها‌وسه‌نگی له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، ئیتر زۆربه‌ی كات هه‌ر بڕیارێكی بدایه ده‌بوایه قسه‌ی ئه‌و بوایه".
كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه دواتر زانیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ی دوانزه ساڵ له‌گه‌ڵ ژنێكی تر ژیانی به‌سه‌ر بردووه و كچ و كوڕێكی لێی بووه و هه‌رچی پاره‌ی هه‌بووه ئه‌و ژنه بردوویه‌تی و جیابۆته‌وه، كه‌چی"دواتر بووه قوڕ به‌سه‌ر‌یی بۆ من، سیقه‌ی به من نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌وه، بۆیه ئه‌و ئیشی نه‌ده‌كرد، من ئیشـم ده‌كرد و ئه‌ویش هه‌ر داده‌نیشت. له سه‌ری مانگه‌وه راكه راكه‌م بوو بۆ په‌یداكردنی پاره تا كۆتایی مانگ هیچ نه‌ده‌مایه‌وه، نه سه‌فه‌رێكمان ده‌كرد، نه سه‌یرانێكمان ده‌كرد، نه ده‌یهێشت میوانێكمان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زی به میوان و شت نه‌ده‌كرد".
كوردستان هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات جارێك گوێی له ته‌له‌فۆنكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ برایه‌كی ده‌كرد له كوردستان و ده‌یوت: برا، یه‌ك ده‌فته‌ر و نیو دۆلارم بۆ بنێره!!،"منیش له دڵی خۆمدا وتم خه‌ریكه دێته‌وه سه‌ر خۆی بۆ ئێمه‌ی سه‌رف ده‌كات و ماڵێكی جوانی لێده‌كه‌م، كاتێكم زانی پاره‌كه‌ی به ده‌ست گه‌یشت و ناردبووی بۆ كچه‌كه‌ی كه له ژنه كۆنه‌كه‌ی بوو بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێریی!. ئه‌گه‌ر قسه‌م بكردایه ده‌یووت بۆت نییه قسه بكه‌یت! منیش ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌م داوه كه حه‌وت ساڵ بوو له‌گه‌ڵی بووم، ئیتر كێشه‌كان به‌ره‌و گه‌وره‌بوو‌ن ده‌ڕۆشتن و هه‌موو مانگێكیش بڕی ده گه‌ڵای بۆ ده‌هات حه‌قی به كرێدانی دوكان و خانوویه‌كی له كوردستان، ئه‌ویشی بۆ سه‌رف نه‌ده‌كردین، هه‌رچی سه‌رفیات بۆ بژێویی ژیان، من په‌یدام ده‌كرد. گه‌شته ئه‌وه‌ی زانیم زه‌حمه‌ته به‌رده‌وامبوونی ژیان له‌گه‌ڵی و داوای جیابوونه‌وه‌م كرد و مه‌به‌ستم بوو له ژیانم ده‌ریبكه‌م".
كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوای حه‌وت ساڵ ژیانی هاوسه‌رێتی، دواجار له رێگه‌ی یاساوه هه‌ر له سوێد له مانگی 12ی2011 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووته‌وه، ده‌شڵێت"ئێستا وا خه‌ریكه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی ژن بهێنێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی من داوای جیابوونه‌وه‌م كردووه ته‌هدیدی كردووم ئه‌گه‌ر بچمه‌وه كوردستان به سه‌فه‌ر كچه‌كه‌م ده‌فڕێنێت له رێگه‌ی براكانییه‌وه كه نیشته‌جێی كوردستانن، ئێستا به‌خێوكردنی كچه‌كه‌م له‌سه‌ر منه و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌ژیت. باوه‌ڕ بكه‌ن ئه‌خیر جار كه منداڵه‌كه‌می بینیبوو بردبووی بۆ ماگدۆناڵس كه بۆی هێنامه‌وه وتی په‌نجا كرۆنم بۆ سه‌رف كردووه بمده‌ره‌وه! منیش دامه‌وه. تو خوا ئه‌وه باوكه؟. ئیتر له‌و كاته‌وه منداڵه‌كه‌می نه‌بینیوه. ئێستاش خۆم و كچه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌كه‌م پێكه‌وه له خانوویه‌كدا ده‌ژین به حه‌سره‌ت و خه‌مه‌وه".
(كانیاو .ع) ته‌مه‌نی 35 ساڵه و ماوه‌ی 15 ساڵه له هۆڵندا ده‌ژی و حه‌ز ناكات ناوی مێرده‌كه‌ی به‌رێت له‌به‌ر دروست نه‌بوونی كێشه كه نۆ ساڵ له‌گه‌ڵی ژیاوه، ئێستاش به‌هۆی جیابوونه‌وه‌یان به ته‌نیا ده‌ژی. كانیاو له ماركێتی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ژنان كار ده‌كات، ده‌یوت"هۆكاری جیابونه‌وه‌ی من و مێرده‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌موو به‌رده‌ستانه‌ی له ئه‌وروپا هه‌یه و به ئاسانی ده‌ست پیاوان ده‌كه‌وێت. پیاوه‌كه‌ی من به رۆژ ئیشی ده‌كرد ئێوارانیش ده‌چوو بۆ خۆشی خۆی و شه‌وانی شه‌ممه ده‌چوو بۆ دیسكۆ، جار جاریش ده‌چوو (هۆڵند گازینۆ) شوێنی قوماركردنه. ئه‌م كارانه وای كرد بیری چووبوو من هاوسه‌ری ئه‌وم، زۆر تكام لێ‌كرد باش بێت و بیر له بوونی خێزانه‌كه‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام كاره ناشرینه‌كانی به‌رده‌وام بوو".
(كانیاو .ع) پێیوایه هاوڕێ خراپه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌یان زیاتر وا لێده‌كرد به‌ره‌و هه‌ڵدێری به‌رن، ده‌شڵێت"تا وای لێهات به‌رده‌وام به سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خیانه‌تی لێكردم، له‌گه‌ڵ ئافره‌تی بیانی‌دا بوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی توانام نه‌ما له‌گه‌ڵی بژیم، بۆیه داوای جیابوونه‌وه‌م كرد و ته‌لاقم وه‌رگرت. ئێستاش به ته‌نیا ده‌ژیم و ده‌توانم بڵێم هاوبه‌شی ژیانم له ده‌ستدا، هۆكاره‌كه‌شی هاوڕێی خراپ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رێتیمان پێكهێنا، ئێستاش ته‌نیایی خه‌ریكه ژیانم له ناو ده‌بات و زۆر بیركردنه‌وه ته‌نگی به ژیانم هه‌ڵچنیوه".
(كانیاو .ع) راشگه‌یاند ره‌نگه به یه‌كجاریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا وای لێده‌كات له خۆی بێزار بێ و شتێك له خۆی بكات.
هاوكات لانه سه‌لاح مه‌جید دانیشتوی نه‌رویجه له چانسێكی تردا بۆ ژیانی هاوسه‌رێتی، ده‌یوت"هاتوچۆ و په‌یوه‌ندیی خێزانه‌كان خاڵێكه بۆ دروستبوونی كێشه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ پێویستمان به تێكه‌ڵاویی و هاتوچۆكردنی یه‌كتر هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن پێویستمان به ئا‌و و هه‌وا و خواردن هه‌یه، ته‌نیا یه‌ك شت گرنگه چۆن بتوانین هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر جیاواز بكه‌ین به‌و مانایه‌ی بناغه‌ی هه‌ڵسوكه‌و‌ته‌كانمان له سه‌ره‌تاوه به دروستی دابنێین و به دووری بكه‌ین له هه‌ندێك دیارده كه جوانی مرۆڤه‌كانی پێ ناشرین ده‌بێت وه‌ك درۆكردن و وتی وتی كردن بۆ یه‌كتری، په‌نجه‌راكێشان به ناشرین یان ته‌داخولكردنه ناو ژیانی تایبه‌تی كه‌سانه‌وه، ئه‌مانه دورستكه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین".
لانه سه‌لاح دوای ئه‌وه‌ی تۆزێك راما و بێده‌نگ بوو، پاشان وتی"ئه‌و دیارده‌یه زۆر باوه ئه‌م قسه هێنان و بردن و وتی وتیكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌یه‌كی ناشرینه، هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان یان دوژمنایه‌تی یان هه‌ندیك جار كوشتن، ئه‌مه هه‌مووی له ئه‌نجامی نه‌مانی متمانه‌یه بۆ یه‌كتری، زۆر جاریش خێزانه‌كان له‌نێوان یه‌كتریدا خۆش باوه‌ڕن".

No comments:
Post a Comment