1510 په‌نابه‌ر له ئوسترالیا دیپۆرت كراوه‌ته‌وه، له‌ناویاندا به ده‌یان كورد هه‌یه |
له مانگى ته‌موزى 2011ه‌وه تاوه‌كو ئێستا سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر روویان له ئوسترالیا كردووه، به‌ڵام ته‌نیا 116 هه‌زار مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه، به‌مه‌ش 20% په‌نابه‌ران له‌و وڵاته له‌چاو ساڵى پێشوو زیادى كردووه.
76 هه‌زار‌و 187 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ناو ئوسترالیا‌و 40 هه‌زار‌و 413ش له‌ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا له‌رێگه‌ى فیزاوه هاتوون، ساڵانه سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر روو له ئوسترالیا ده‌كه‌ن له پێناو گه‌ڕان به‌دواى ژیانێكى باشتر، كه له‌و ژماره زۆره‌ش حكومه‌تى ئوسترالیا 100 بۆ 120 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێ، ئه‌وانى دیكه‌ش دیپۆرت ده‌كاته‌وه كه ته‌نها هه‌فته‌ى رابردوو ئوسترالیا 1510 كه‌سى دیپۆرت كرده‌وه، كه تێیاندا ده‌یان كورد‌و عێراقى هه‌بوون.
وه‌رگرتنى په‌نابه‌ر له ئوسترالیا له‌سه‌ر بنه‌ماى كوالێتى‌و لێهاتوویى په‌نابه‌ره، له‌وانه‌ش ده‌بێت كه‌سه‌كه زمان بزانێت‌و، بڕوانامه و ئه‌زموونى كاركردنى هه‌بێت. زۆربه‌ى په‌نابه‌ره‌كانیش له نیوزله‌ندا به رێژه‌ى (11.5%)، هندستان به رێژه‌ى (11.3%)، به‌ریتانیا (11%)، چین (11%) دێن‌و به‌ده‌یان كه‌سیش له یۆنان، عێراق، توركیا، سووریا، ئێران به ناوچه كوردییه‌كانیشه‌وه ساڵانه روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئوسترالیا پلانى هه‌یه زیاتر ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگرێت كه كارێك ده‌زانن له‌و كارانه‌ش (شوفێرى تراكتۆر و بارهه‌ڵگر، بۆڕیچى، كاره‌باچى، وه‌ستاى دیوار و بینادروستكردن) سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ده‌بێت زمان‌زان بێت‌و ئه‌زموونیشى هه‌بێت له‌هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى ژیاندا.
رووداو- ئوسترالیا
No comments:
Post a Comment