له‌ناویاندا كورد‌و عێراقى هه‌یه |
ئه‌مڕۆ به‌له‌مێكى دیكه‌ى په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌رێگه‌ى چوونیان بۆ ئوسترالیا ده‌ستگیركران كه به‌وه‌ش ژماره‌ى په‌نابه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان له رێگه‌دا گه‌یشته زیاتر له 1500 كه‌س.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى (ده‌یلى ته‌له‌گراف)ى به‌ریتانى كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه "له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه واته له 1/1/2012 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 1510 په‌نابه‌ر له رێگه‌یان بۆ ئوسترالیا ده‌ستگیر كراون، كه كورد‌و عێراقیش له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندان".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/4/2012 دواى گرتنى سێیه‌م به‌له‌مى پڕله په‌نابه‌رى نایاسایى 71 په‌نابه‌ر له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى (سكۆت ریف)ى ئوسترالیا ده‌ستگیركران، كه به‌مه‌ش ژماره‌ى په‌نابه‌ره نایاساییه ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن ئوسترالیا له ئه‌مساڵدا گه‌یشته 1510 په‌نابه‌ر.
جه‌یسن كلێر، وه‌زیرى كاروبارى ناوخۆى ئوسترالى رایگه‌یاند "ده‌زگاى چاودێرى ئاسمانى ئوسترالى به‌له‌مه‌كه‌ى له ناوه‌ڕاستى زه‌ریادا ده‌ستنیشان كرد، دواتریش تیمى ده‌ریایى په‌نابه‌ره نایاساییه‌كانیان ده‌ستگیر كرد".
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌له‌مێكى 84 كه‌سى و یه‌كێكى دیكه‌ى 45 كه‌سى، كه هه‌موویان په‌نابه‌رى نایاساییان هه‌ڵگرت بوو، له كه‌ناره‌كانى دوورگه گلى ئاشمۆرى ئوستورالیادا ده‌ستگیر كراون.
سكۆت ماریسۆن، گوته‌بێژى كۆچ و په‌نابه‌ران له ئوسترالیا به ده‌یلى ته‌له‌گرافى راگه‌یاندووه "له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا، ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌ریایى ئوسترالیا زیاتر له 20 به‌له‌م كه‌سى نایاساییان ده‌ستگیر كردووه كه به‌هه‌موویان 1510 په‌نابه‌رى نایاساییان هه‌ڵگرتبوو. به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌فتانه 100 په‌نابه‌رى نایاسایى ده‌گاته كه‌ناره‌كانى ئوستورالیا به‌هۆى به‌له‌مه‌وه".
كریس بۆوین، وه‌زیرى كۆچى فیدڕاڵى رایگه‌یاند "تادێت په‌نابه‌رانى نایاسایى ژیانى خۆیان زیاتر ده‌خه‌نه مه‌ترسى له‌ناو ده‌ریادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌له‌مه‌كان ناوه‌ستن‌و به‌لێشاو په‌نابه‌رى نایاسایى دێنن".
سزا و گرتنى په‌نابه‌رانى نایاسایى مشتومڕێكى تووندى دروست كردووه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران‌و ئۆپۆزیسیۆنى ئوسترالیا. ئۆپۆزیسیۆنیش حكومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه په‌نابه‌ران زۆر له زیندان ده‌هێڵێته‌وه و حكومه‌تیش پێى وایه ئه‌و ماوه‌ى زیندان زۆر كه‌مه بۆ په‌نابه‌ران.

وه‌رگێران: گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
No comments:
Post a Comment