هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە (فەڕەنسا) |
هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە (فەڕەنسا)ژماره‌یه‌ك حیزب‌و رێكخراوى فه‌ڕه‌نسی، داوایان له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كردووه، دۆسیه‌ى كورد ئاوێته‌ى پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك حیزب‌و رێكخراوى فه‌ڕه‌نسی له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسایان كردووه، داوا ده‌كه‌ن دۆسیه‌ى كورد ئاوێته‌ى پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ى (میدیا پارت)ی فه‌ڕه‌نسی، په‌یامه‌كه به‌نامه‌یه‌ك كه‌له‌لایه‌ن ده‌یان رێكخراوه‌وه ئیمزا كراوه، ئاراسته‌ى كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا كراوه.
له په‌یامه‌كه‌دا داواكراوه وه‌ڵامی سێ پرسیار له كاندیده‌كان كراوه، بۆ راكێشانی سه‌رنجیان له‌باره‌ى ئه‌و سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌ره‌ى دژبه كورده‌كان له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و كاریگه‌ریه‌كانی له ئه‌وروپا. هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "ده‌مانه‌وێت سه‌رنجتان رابكێشین بۆ مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد له توركیا كه چه‌ندان ساڵه بووه‌ته قوربانی بۆ كرده‌وه‌كانی داپڵۆسین‌و به‌زاندنی مافه‌كانی مرۆڤ".
به‌پێی په‌یامه‌كه، حكومه‌تی توركیا 6 هه‌زار كوردی ده‌ستگیركردووه، له‌و ژماره‌ش 6 په‌رله‌مانتار‌و 18 سه‌رۆك شاره‌وانی‌و 50 پارێزه‌ری تێدایه، جگه له‌سه‌دان به‌رپرسی حزبی ئاشتی و دیموكراتی.
له‌په‌یامه‌كه‌دا داخستنی كه‌ناڵی رۆژتیڤیان به‌دوور نه‌گرتووه له‌وه‌ى ئه‌وه پاڵپشتییه‌كی فه‌ڕه‌نسا بێت بۆ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نووسدا، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى گرنگی پێدانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری داهاتوودا بێت".
رووداو- ئاژانسه‌كان
No comments:
Post a Comment