گه‌نجێك كه دوو هه‌فته‌یه له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژنهێنان به‌هۆى نه‌زانینى شۆفێرییه‌وه تووشى رووداوى هاتوچۆ ده‌بێت‌و گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
مولازم موئه‌یه‌د، به‌رێوه‌به‌رى بنكه‌ى پۆلیسى مه‌هات به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "دوێنێ گه‌نجێكى ئێزدى به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گیانى له‌ده‌ستداو یه‌كێكى دیكه‌ش بریندار بوو".
مولازم موئه‌یه گوتى "ئه‌و گه‌نجه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى (دیار جه‌لال)ه‌و ئێزدییه، ئه‌و 15 رۆژه له ئه‌ڵمانیا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ قه‌زاى شێخان بۆ ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى ژنهێنان، به‌ڵام دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ كه خه‌ریكى خۆئاماده‌كردن بووه بۆ ژنهێنان كه ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگى ژنهێنانه‌كه‌ى بووه، ئۆتۆمبێلى ماڵه‌وه‌ى بردووه‌ته ده‌ره‌وه تووشى رووداوى هاتوچۆ بووه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه".
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى ئیبراهیم دین‌و به (رووداو)ى راگه‌یاند "دیار به‌مه‌به‌ستى ژنهێنان گه‌ڕابووه‌وه، ئه‌و هه‌رچه‌نده شۆفێرى باش نه‌ده‌زانى ئۆتۆمبێلى لێخوڕیوه‌و ویستوویه‌تى خۆى بۆ ئه‌مڕۆ ئاماده‌بكات بۆ ئاهه‌نگى ژنهێنان، به‌ڵام به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه گیانى له‌ده‌ستداو داوه‌ته‌كه‌یان بوو به شین‌و رۆڕۆ".
بارزان شێخانى
رووداو- شێخان

No comments:
Post a Comment