ئوسترالیا به‌رده‌وامه له دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و کامبۆدیا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌نابه‌رێکی تریان لة دوورگه‌ی پاسفیکی ناورو به‌ره‌و کامبۆدیا گواستووه‌ته‌وه. ئه‌و په‌نابه‌ره پێنجه‌م په‌نابه‌ره که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بگواسترێته‌وه بۆ کامبۆدیا به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئوسترالیادا. جۆ لۆوری وته‌بێژی ئاسیای پاسفیکی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئای ئۆ ئێم ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نابه‌رێک گه‌یشتووه‌ته کامبۆدیا و له‌و وڵاته جێگیرکراوه.
به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان کامبۆدیا و ئوسترالیا له ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٤دا هه‌ندێک له په‌نابه‌ران له ناوروه‌وه ده‌گواسترێنه‌وه بۆ کامبۆدیا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومه‌تی ئوسترالی یارمه‌تی دارایی کامبۆدیا ده‌دات
No comments:
Post a Comment