له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ی چه‌ند منداڵێكى خێزانێكى په‌نابه‌رى كورد كه‌له كه‌نارئاوه‌كانى توركیادا گیانیان له‌ده‌ستدا، هێشتا كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانیان به‌رده‌وامه، تۆنى ئه‌بۆت سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌و وێنه دڵته‌زێنانه ئه‌وه وه‌بیر وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بهێننه‌وه كه پلانى "وه‌ستاندنى به‌له‌مه‌كان" جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاوێنه: سیاسه‌تى "وه‌ستاندنى به‌له‌مه‌كان" ئه‌و پلانه‌یه كه له‌له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێستاى ئوسترالیاوه پیاده ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه‌له‌رێگه‌ى ده‌ریاوه هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌و وڵاته‌و به‌وه‌ش كۆچبه‌رانى ده‌ریایى له‌پێش گه‌شتنیان به‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌كرێنه‌وه كه به‌له‌مه‌كه‌ى لێوه هاتوه.
تۆنى ئه‌بۆت له‌درێژه‌ى وته‌كانیدا كه‌ئاڕاسته‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كردوه، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كۆتایى به‌خنكانى په‌نابه‌ران بهێنن، ئه‌وا به‌له‌مه‌كان ڕابگرن‌و كۆتایى به كۆچى نایاسایى بهێنن، ئێمه وامانكردو به‌قاچاخچیه‌كانمان وت كه كۆتاییمان هێنا به‌بازرگانیه‌كه‌تان".
وته‌كانى تۆنى ئه‌بۆت ناڕه‌زایى توندى له‌سه‌ر ئاستى میدیاكانى جیهان لێكه‌وته‌وه، سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى نیۆرك تایمز به‌توندى ڕه‌خنه‌ى له‌پێشنیاره‌كه‌ى تۆنى ئه‌بۆت بۆ ئه‌وروپا گرت‌و پیاده‌كرنى سیاسه‌تى گێرانه‌وه‌ى به‌له‌مى په‌نابه‌رانى به "نامرۆڤانه" وه‌سفكرد.
پێشتریش ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى هۆشداریدا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌و ڕایگه‌یاند بارودۆخى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌له‌مه‌كانى په‌نابه‌رانى لێوه ده‌چن بۆ ئه‌وروپا زۆر ناسه‌قامگیرن و ناكرێت په‌نابه‌ران دیپۆرتى ئه‌و وڵاتانه بكرێنه‌وه.
ئالان وبراكه‌ى كه به‌خانه‌واده‌ى ئایلان كوردى له‌میدیا جیهانیه‌كاندا ناسراون، هێشتا بابه‌تى دیبه‌یته میدیایه‌كانن‌و ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانیش ئه‌وان وه‌ك سیمبوڵى قه‌یرانى په‌نابه‌ران له‌ئه‌وروپا وه‌سف ده‌كات.
No comments:
Post a Comment