حکومه‌تی ئوسترالیا رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی که ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ری سوری و عێراقی وه‌رده‌گرێت.. هه‌ندێک واده‌زانن که ئه‌وه بۆئه‌و که‌سانه‌یه که به به‌له‌م خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاته. به‌ڵام له‌راستیدا بابه‌ته‌که به‌وشێوه‌یه نیه به‌ڵکو:
ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیرێن ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌بن که له ئێستادا له لوبنان و تورکیا و ئوردن ناویان وه‌کو په‌نابه‌ر تۆمارکراوه له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانه‌وه
هیچ که‌سێک له ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی په‌نابه‌ران له ئوسترالیا ئازاد ناکرێت ئه‌گه‌ر عێراقی و سوریش بن.
هیچ به‌له‌مێک ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت به قاچاخ بگاته ئوسترالیا
له‌هه‌مانکاتدا ساڵانه ئوسترالیا ١٣ هه‌زارو ٧٥٠ په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی مرۆیی و چه‌ندان په‌نابه‌ریش به‌شێوه‌ی یاسایی وه‌رده‌گرێت
No comments:
Post a Comment