Monday, September 14, 2015

ئەڵمانیا سنوورى بەڕووى پەنابەراندا داخست

بەپێى هەواڵێک کە لە یۆرۆ نیوز بڵاوکراوەتەوە، ئەڵمانیا سنوورەکانى بەڕووى پەنابەراندا داخست.
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەى ٤٥٠ هەزار پەنابەر خۆیان گەیاندووەتە خاکى ئەڵمانیا و چیتر ئەو وڵاتە ناتوانێت لەئێستادا زیاتر لەو ژمارەیە پەنابەر وەرگرێت.
بۆیە کاربەدەستانى ئەڵمانیا بڕیاریاندا ڕێککەوتنامەى دوبلین کارابکەنەوە، واتە پەنابەران دەبێ لە یەکەمین وڵاتى ئەوروپى ناونووس بکرێن و داواى پەنابەرێتیشیان لێ وەربگیرێت.
پێشتر ئەنگیلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو: گەیشتنی ئەو ژمارە زۆرە لە پەنابەران بۆ ئەڵمانیا و دواکردنی مافی پەنابەری وامان لێدەکات بیر لەوە بکەینەوە کە شوێنی نیشتەجێی زیاتر درووستبکەین و داوا لە یەکێتی ئەوروپاش دەکەین ڕێکارەکانیان سەبارەت بە پەنابەران بگرنەبەر.
پێشتریش میدیاکانى ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، ئەڵمانیا بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی بەسەر پەنابەراندا دێت لە ڕێگە مەترسیدارەکاندا، بەنیازە بنکەی ناونووسین بۆ وەرگرتینیان لە عێراق و سوریادا بکاتەوە.

No comments:

Post a Comment