خه‌ڵكی شاری بریزبنی ئوسترالیا وه‌كو هه‌موو شاره‌كانی تری ئوسترالیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌ناو سه‌نته‌ری شار گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان پەنابەر بگرێتە خۆی.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان له حكومه‌تی فیدراڵی كرد كه هه‌رچی زووه بڕیاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی خنكان و مردن نه‌بنه‌وه.
ناوه‌ڕاستی ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره‌كه به وێنه‌ی ئایلان كوردی ڕازێنرابووه‌وه و له زۆربه‌ی وتاری چالاكواناندا ناوی ئایلان و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هات ئاماژه‌ی پێدرا بوو.
خۆپیشانده‌ران ڕه‌خنه‌ی توندیان له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان گرت كه ڕێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان گرتووەته‌به‌ر و پێویسته كۆتایی به‌م جۆره ڕێكارانه بهێنرێت. هه‌روه‌ها داوایان له حكومه‌ته‌كه‌یان كرد كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی وه‌ربگرێت كه له ئێستادا له ڕێگادان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
شایانی باسه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی ئوسترالیا به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی و سوری وه‌رده‌گرن و هیواشی خواست كه یه‌كه‌م كاروانی ئه‌م په‌نابه‌رانه له پێش جه‌ژنی كریسمسدا بگاته ئوسترالیا.
حكومه‌تی فیدراڵی ڕایگه‌یاند كه كار له سه‌ر كامپه‌كانی په‌نابه‌ران له توركیا، لوبنان، ئه‌رده‌ن و عێراق ده‌كه‌ن بۆ ناونووسكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
No comments:
Post a Comment