ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندانتی به‌ریتانی ئاشكرایكرد حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له پلانیدایه كه چیتر خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه نه‌دات به‌و په‌ناخوازانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌م ڕێوشوێنه نوێیانه‌ش، كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێبكرێت، وه‌ك هه‌وڵێكی ئێستای حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه بۆڕاكێشانی ده‌نگ‌و سۆزی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه به ده‌نگده‌ری دژه‌كۆچ ناسراون. له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێوشوێنه نوێیه‌كه‌دا هاتووه كه له‌پاش مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه ماوه‌ی یه‌ك مانگیان ده‌درێتێ پێش ئه‌وه‌ی دیپۆرتبكرێنه‌وه یان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به‌وه‌ی كه خۆیان مشوری خۆیان بخۆن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بڕینی خۆراك‌و پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كانی تری وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه.
هاوكات، مارك ڕوت، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و ڕێوشوێنه نوێیانه دوپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند بڕینی ئه‌و هاوكاریانه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان‌و حكومه‌تی وڵاته‌كانیشیان ئاماده‌ن وه‌ریانبگرنه‌وه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری فه‌رمی ده‌زگای ئاماری فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپاش (یۆرۆستات)، له‌ساڵی ڕابردودا 18 هه‌زار و 790 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌هۆڵه‌ندا كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 هه‌زار و 250 كه‌سیان كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه تازانه‌ش ده‌یانگرێته‌وه.
هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز ئاماری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاشكراكرد كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا له ئوسترالیا وه‌رگیراون‌و هه‌مویان له‌پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ووڵاته. وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئوسترالیا له ساڵی ڕابردودا، زیاتر له 11 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، به‌وه‌ش ئوسترالیا، به‌به‌راود به‌ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی‌و سامانی نیشتمانی ئه‌و وڵاتـه، بووه به‌یه‌كێك له‌كراوه‌ترین ووڵاتانی جیهان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری یاسایی كه‌له‌ڕێگه‌ی یوئێنه‌وه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.
پێشنیاری وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوان‌و سامانی نیشتمانی هێشتا له وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌بۆته بڕیار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داواكاری به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌یه به‌هۆی نزیكی سنوره‌كانیان له وڵاتانی په‌نابه‌ران كه‌وتونه‌ته ژیر فشارێكی زۆری لێشاوی په‌نابه‌ران. جگه‌له هۆڵه‌نداش، له ئه‌وروپا، فله‌نداش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه مافی خواردن‌و حه‌وانه‌وه یان به‌گشتی مافی " پشتگیری سه‌ره‌تایی " ناداته ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كانی كۆچ‌و كۆچبه‌ری نایاسایی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان، ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كانی یوئێن داوا له وڵاتان هاوكاریه‌كانیان بۆ په‌ناخوازان ڕانه‌گرن‌و داوا ی به‌رده‌وامی هاوكاریه مرۆیه سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كات بۆ په‌ناخوازان به‌بێ گوێدانه هیچ مه‌رجێك. سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندانت، ماڵپه‌ری سكای نیوز
No comments:
Post a Comment