ئوسترالیا به‌رده‌وامه له‌سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌و وڵاته‌دا، به پێی یاسایه‌كی نوێش په‌نابه‌ران ده‌توانن فیزای سێ ساڵه وه‌رگرن.
ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا به سه‌ركردایه‌تی (تونی ئابوت)ی سه‌ره‌ك وه‌زیران كه سه‌ر به پارتی پارێزگارانه،له پلانیدایه سیاسه‌تی په‌نابه‌ران زیاتر به‌رته‌سكتر بكاته‌وه،په‌رله‌مانی ئوسترالیا له مشتومڕی ئه‌وه‌دایه كه یاسایه‌كی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌ربكات، به پێی یاسا نوێیه‌كه په‌نابه‌ران ده‌توان مۆڵه‌تی سێ تاپێنج ساڵ له‌و وڵاته‌دا وه‌ربگرن.
به پێی یاساكه په‌نابه‌ران دوای كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی په‌نابه‌رێتیان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه كه ده‌وڵه‌ت فیزا به چه‌ند په‌نابه‌ر ده‌دات.
ره‌شنوسی یاساكه له په‌رله‌مان باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت په‌نابه‌ران مۆڵه‌تی سێ ساڵه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ر رازی بوو له‌و ناوچانه‌دا بمێنێته‌وه كه كاركردن تێیاندا چڕ‌و پڕ تره ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵ بۆ زیاد ده‌كرێت.
ده‌وڵه‌ته پارێزگاره‌كه‌ی ئوسترالیا باس له‌وه‌ده‌كات: به‌هیچ شێوازێك ئاماده نیه مۆڵه‌تی بێ كۆتا به په‌نابه‌رانی بدات و له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا ده‌بێت په‌نابه‌ر به‌هه‌ر شێوازێك بێت وڵات به جێبهێلێت و بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی.
میدیاكانی ئوسترالیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م یاسا نوێیه ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن سیناتۆره‌كانه‌وه زۆر به‌هێزه. زۆربه‌ی سیناتۆره‌كانیش پشگیری خۆیان بۆ یاساكه ده‌ربڕیوه، تا ئێستا دوو بڕگه‌ی یاساكه رووبه‌ڕوی ره‌خنه بوه‌ته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا به توندی رێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌گرێت و كه‌شتیه جه‌نگیه ده‌ریایه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌میشه له هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی هه‌ر كه‌شتیه‌كی په‌نابه‌راندایه بۆ ئاوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش كه ئیستا له‌و وڵاته‌دایه ده‌گوێزێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی باكوروی وڵات.
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: عه‌لی كریم
سه‌رچاوه: DW فارسی
No comments:
Post a Comment