به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ لاسی سوینگ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی ڕێكخراوه‌كه له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا چه‌ندین ئامار ده‌خاته ڕوو كه ته‌نها له‌ساڵی 2014 (4868) له‌رێگا مه‌ترسیداره‌كانی كۆچی نایاسایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌وه‌ش ساڵی 2014 به‌رزترین ئاستی گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ران تۆمار كردووه كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی ڕابردوو 2013 بووه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی ناوبراو زیاتر له 3 هه‌زار له‌و حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانانه‌ی كۆچبه‌ران له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا تۆماركراون‌و كۆچبه‌ران به‌هۆی تێكشكانی به‌له‌مه‌كانیاوه له‌و ده‌ریایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له500 كۆچبه‌ریش له‌كه‌نداوی به‌نغالی زه‌ریای هیندیدا له‌نزیك ولاَتانی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئاسیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره بێت رۆژانه 13 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا كۆچیان كردووه.
هاوكات به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه پاراستن‌و ڕزگاركردنی گیانی كۆچبه‌ران ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌رجه‌م ولاَتانه‌و ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران زیاتر بكرێن‌و داوا له‌ولاَتانی جیهان ده‌كات كه ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر له‌دژی ئه‌و قاچاخچییانه‌ی كه بازرگانی به‌كۆچبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌ولاَـانی جیهان ده‌كات كه ده‌رفه‌ته‌كانی كۆچی یاسایی‌و سه‌لامه‌ت بۆ ولاَته‌كانیان زیاد بكه‌ن.
تائێستاش ولاَتانی وه‌رگر پۆلێنی كۆچبه‌ران به‌سه‌ر چه‌ندین ناو‌و ناونیشاندا ده‌كه‌ن وه‌ك كۆچبه‌ری ئابووری، په‌ناخوازو په‌نابه‌ر كه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یاسای تایبه‌تیان هه‌یه‌و ژیان‌و سه‌لامه‌تیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، كاتێك ناتوانن ئه‌و پێودانگانه‌ی ئه‌وان له‌خۆیاندا به‌دی بكه‌ن وه‌ك كاتێك ناتوانن بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رنی ڕاسته‌قینه‌ن‌و ده‌كه‌ونه به‌رمه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئاماری كۆچبه‌رانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ڕێكخراوه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نزیكه‌ی 232 ملیۆن كه‌س بوون به‌كۆچبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، واته سنوری ولاَته‌كه‌ی خۆیان تێپه‌ڕاندووه به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر‌و سه‌لامه‌تتر.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه به‌هه‌بوونی 33 ملیۆن‌و 300 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌ناوخودی ولاَته‌كانی خۆیان له‌جیهانداو له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زیاتر له16 ملیۆن ئاواره‌ی تر، جیهان ڕێكۆردێكی نوێ تۆمار ده‌كات كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه به‌هۆی شه‌ڕو ململانێیه‌كانه‌وه له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕێكخراوه‌كه قه‌یرانه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و سوریا‌و لیبیا‌و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و سودان و په‌تای ئیۆلاو گۆڕانكاری له‌كه‌شوهه‌وا له‌وانه‌یه فاكته‌ری سه‌ره‌كی ببن له‌پشت ئه‌و ئاماره نوێیانه‌ی كه كۆچبه‌ران‌و ئاواره‌كان تۆماریان كردووه.
سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بان كی موون) له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی ڕێكخراوه‌كه نوسیوێتی "با له‌ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌راندا پابه‌ندبوونی خۆمان دووباره بكه‌ینه‌وه بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگا فره‌یی‌و كراوه‌كان‌و ده‌رفه‌ت‌و ژیانێكی پڕ شكۆ بۆ كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌راهه‌م بكه‌ین".
18ی دیسه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌و به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتنه له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه ولاَته‌كانی خۆیان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت به‌جێهێشتووه‌و له‌ساڵی 2000وه ئه‌م ڕۆژه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك ڕۆژی كۆچبه‌رانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه.
No comments:
Post a Comment