سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا هۆشداریدا له‌ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی له‌وڵاته‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، (تۆنی ئه‌بوت) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوه، دوای به‌بارمته‌گرتنی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی شاری (سیدنی)ی پایته‌ختی ئوسترالیا، په‌یوه‌ندیه‌كانی تیرۆرستان زیادیكردوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیش، مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی‌و ته‌قینه‌وه له‌و وڵاته‌دا له‌ئارادایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا داواشی له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌وریاییه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشدا بن.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی (هارون مونس)، له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی شاری (سیدنی) پایته‌ختی ئوسترالیادا، چه‌ند هاوڵاتیه‌كی به‌بارمته‌گرت‌و دوای (16) كاتژمێرمانه‌وه، به‌هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئوسترالیا، كوژرانی هاوڵاتییه ئێرانیه‌كه‌و دوو هاوڵاتی ئوسترالی لێكه‌وته‌وه.
-----------------------------------------------------------------
و: بیلال جه‌عفه‌ر
No comments:
Post a Comment