Friday, December 19, 2014

لە جیهاندا 232 ملیۆن کەس ئاوارەن

18ی دیسەمبەر رۆژی جیهانی ئاوارەکانە، ئەمساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دروشمی "من ئاوارەم"ی بەرزکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دوایین ئامار دراوە، لە ئامارەکەدا ژمارەی ئاوارە نێودەوڵەتییەکان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەك لە ساڵی 2000 ژمارەکە 175 ملیۆن کەس بووە و ساڵی 2013 بەرزبووەتەوە بۆ 232 ملیۆن کەس، کە بەتێکڕایی دەکاتە 3.2 % لە دانیشتووانی جیهان لەدەرەوەی نیشتمانی خۆیان دەژین.

ئامارەکە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات رەگەزی مێ نیوەی کۆی ژمارەی ئاوەرەکان لەسەر ئاستی جیهان پێکدەهێنێ، زۆرترین ژمارەی ئاوارەکانیش لە رەگەزی نێر لە وڵاتە پێشکەوتووەکانن. نزیکەی 6 لەسەر 10ی ئاوارە نێودەوڵەتییەکانیش، لەو وڵاتانەن کە داهاتیان بەرزە.

لە بەیاننامەیەک کە کۆمسیۆنی باڵا بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردووەتە، ئاشکرای دەکات لە سەرەتای ساڵی 2014وە زیاتر لە 207 هەزار پەنابەری نایاسایی هەوڵیان داوە لە دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە.

ئەم ژمارەیەش سێ بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە لە ساڵی 2011 ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیش 70 هەزاریان لەو وڵاتانەوە هەڵاتوون کە بەهاری عەرەبی تێدا روویانداوە.
 گۆڤەند مستەفا
رووداو- سکای نیوز

No comments:

Post a Comment