فه‌لاح مسته‌فا- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم |
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت "ئه‌مریكا و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا داوایان لێكرد‌ووین په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان به‌رینه‌وه ئه‌وجا ده‌توانن ڤیزامان پێبده‌ن"، به وته‌ی فه‌لاح مسته‌فا-ش ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ی كه بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێدانی ڤیزا به ها‌وڵاتییانی هه‌رێم.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه هه‌فته‌نامه‌ی (باس) له ژماره (132)ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ی ئازار) بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی چونه‌ته ده‌ره‌وه، بونه بارگرانی، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كیه له پێنه‌دانی ڤیزا به هاوڵاتیان".
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "هه‌ر وڵاتێك كه داوایان لێده‌كه‌ین ئاسانكاریی ڤیزامان بۆ بكه‌ن، ده‌ڵێن خه‌ڵكانێكی زۆر به نایاسایی له وڵاتانی ئێمه‌ن، با ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وجا ڤیزاتان ده‌ده‌ینێ، بۆیه ئه‌و حكومه‌تانه بڕوایان به‌و كه‌سانه نییه كه ده‌ڕۆن بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام بۆ وه‌فده‌كانی حكومه‌ت و قوتابیان و هه‌ندێك نه‌خۆشی، ڤیزا دراوه‌و به‌رده‌وامیشه".
فه‌لاح مسته‌فا رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی ڤیزای پێده‌درێت نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، كاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌ی ئێمه ده‌بێت، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا، توركیا‌و ئێران له هه‌رێمی كوردستان ڤیزا ده‌ده‌ن، ئه‌وانی تر له به‌غدا ده‌یده‌ن".
پۆڵ ستیفن، باڵیۆزی ئه‌مریكا له هه‌ولێر پێشتر رایگه‌یاندبو له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه ڤیزا ده‌ده‌ن به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێت: "بڕیاربوو مانگی 11ی ساڵی رابردو ئه‌مریكا ڤیزا بدات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانكرد‌ووه، ده‌ڵێن تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ به هه‌ندێك مه‌رجه‌وه ڤیزا ده‌ده‌ین، ڤیزای ئه‌وان گرنگه، به‌ڵام ناشكرێت مه‌رجی زۆریان هه‌بێت كه‌س نه‌توانێت وه‌ریبگرێت، هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش پێیان وتووین ڤیزا ده‌ده‌ین، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان نه‌كرد‌ووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له سیاسه‌تدا هیواو ئومێد ناخوات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و لایه‌نه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردوین بێته‌سه‌ر مێز و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات و ده‌ستوور په‌یڕه‌و بكات".
خه‌ندان
No comments:
Post a Comment