خانمێکی هۆڵەندی هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی یەکەمین ڕێبەری گەشتیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەێنێت "کوردستان خاوەنی کەلتورێکی نەتەوەییە و ئامانجەکەم لە دروستکردنی ئەم ڕێبەرە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە لە ئەوروپا و تەواوی جیهان تا سەردانی کوردستان بکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەری کوردش گڵۆب لە هەواڵێکدا بڵاویكردهوه، ئیڤۆن ڤاندێر بیژل-ی بەڕەگەز هۆڵەندیی لەهەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریدایە دەربارەی کوردستان بەمەبەستی ئامادەکردنی یەکەمین ڕێبەری گەشتیاری لەسەر هەرێم بە زمانی ئینگلیزی و ئەم بیرۆکەیەش لەکاتێکدا دێت کە پێشتر و لەساڵی ٢٠١١دا ڤاندێر بژیل لەلایەن پەروێز زەبیحی هاوڕێیەوە زانیاری دەربارەی گرنگی ناوچەکە بۆ خراوەتە ڕوو.
ڤان دێر بژیل دەڵێت "پێشتر هەریەک لە شارەکانی گواتیمالا و بۆلیڤیا و مۆرۆکۆ-م کردبووە ئامانج بەهۆی تایبەتمەندێتی فەرهەنگی نەتەوەیی ئەو ناوچانەوە و، لەوە تێدەگەم کە کوردستانیش بەهەمان شێوە خاوەنی کەلتورێکی نەتەوەییە، هەربۆیە دروستکردنی ڕێبەرێکی گەشتیاری گرنگییەکی زۆری بۆ من و چەندین گەشتیاری دیکە هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا".
وتیشی: " ئامانجی من لەم بیرۆکەیە بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی گەشتیارانە لە ئەوروپا و تەواوی جیهان تا سەردانی کوردستان بکەن".
ڤان دێر بژیل وێنەگر و نوسەر و هونەرمەندی هۆڵەندی پێشتر چەندین ڕێبەری گەشتیاری لەسەر وڵاتانی جیهان ئامادەکردووە و تا ئێستا سێ سەردانی بۆ کوردستان ئەنجام داوە و پڕۆژەی ئامادەکردنی ڕێبەرەکەشی لەسەر کوردستان لەساڵی ٢٠١١ەوە دەست پێکردووە کە تێیدا زانیاری دەربارەی میوانخانە و چێشتخانە و شوێنەواری مێژووی و شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان تێدایە.
لە ئینگلیزییەوە هاوڕێ فەریق
خەندان
No comments:
Post a Comment