حكومه‌تی هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان كوردن دیپۆرت بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لموئته‌مه‌ر) بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ئاگاداری حكومه‌تی عێراقی كردووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا (200) په‌نابه‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان كوردن، به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه.
(دیندار دۆسكی) وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئاگادارییه‌ی به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌یه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌ردانی هۆڵه‌ندا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بێته‌وه یان دوای بخات.
-----------------------------------------------------------------
سەرچاوە: سایتى بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى پارێزگاى سلێمانى
و: شادمان عه‌زیز
No comments:
Post a Comment