به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان (یه‌ك) ملیۆن‌و (300) هه‌زار كورد، له‌وڵاتانی سه‌ر به‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌ژین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی ئه‌و خێزانه كوردانه بكرێت، كه له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و ئوسترالیاوه كۆچی پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌رێم.
(شاكر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی كه له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وتیشی:"سه‌ره‌تا پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه بزانین كه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیانكردووه، بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و ئوسترالیا‌و ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (IOM)، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه، له‌پێناو زانینی ئاماری ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌ژین، وتیشی:"به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه (یه‌ك) ملیۆن‌و (300) هه‌زار كورد هه‌یه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا، به‌ڵام هێشتا پۆلێن نه‌كراون، بۆیه پێویسته بۆمان ڕوونبكرێته‌وه، ئایا چه‌ند له‌و كوردانه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیانكردووه‌و چه‌ندیان خه‌ڵكی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانن".
له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، (20) ملیۆن دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌داته هه‌ر خێزانێك كه له‌ئێران‌و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی عێراقه‌وه، گه‌ڕابێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
-----------------------------------------------------------------
فوئاد جه‌لال – NNA
له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، (20) ملیۆن دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌داته هه‌ر خێزانێك كه له‌ئێران‌و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی عێراقه‌وه، گه‌ڕابێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
-----------------------------------------------------------------
فوئاد جه‌لال – NNA
No comments:
Post a Comment