یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێن، له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نین بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت گه‌ڕاوه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) ناردوه، د. دیندار زێباری، یاریده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو (لێنی ڤان گۆر) به‌رپرسی رێكخراوی MBT هۆڵه‌ندی، كه تایبه‌ته به ره‌وشی په‌نابه‌ر و ره‌وه‌ندی كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپا كه چالاكیان له 42 وڵات‌دا هه‌یه كۆبوویه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، خاتوو (لێنی ڤان گۆر) به‌رپرسی رێكخراوی MBT هۆڵه‌ندی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه، سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانی به‌جیا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق به هه‌رێمی سه‌قامگیری وه‌سف كردوه، كه ئاواره‌كانی ناوخۆی عیراق و په‌نابه‌ری وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌لامه‌تی ژیانیان رووی تێ ده‌كه‌ن، هه‌روها باس له چۆنیه‌تی یارمه‌تی دانی ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرا و له هه‌مان كاتدا باس له كێشه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد كرا له ده‌ره‌وی وه‌ڵات.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه: "یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه په‌نابه‌ری كورده‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا یان له هه‌ر وڵاتێكی تر بن، ئه‌وا ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه له بواری جۆرا و جۆردا، ئێمه باوه‌شمان كراوه‌ته‌وه بۆیان هه‌روه‌ها باوه‌شمان كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی تریش چونكه كوردستان وڵاتی خۆیانه".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه ئه‌و په‌نابه‌رانه به زۆری بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ عیراق و كوردستان، پێویسته گه‌ڕاوه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆبه‌خشانه بێت بۆ كوردستان، هه‌روه‌ك ئاگادارن له كوردستان په‌نابه‌ری زۆر هه‌یه له وڵاته دراوسێكانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمه‌وه".
خه‌ندان ـ
No comments:
Post a Comment