Monday, February 18, 2013

پشتیوانى دارایى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە مالیزیا بەدەست بهێنە


کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

هاوڕێیانى خۆشەویست هەوڵدەدەین بەبەردەوامى دەرفەتەکانى خوێندن و کارتان لە وڵاتە جیاوازەکاندا بۆ بڵاوبکەینەوە. 
حکومەتى مالیزى لە پڕۆگرامێکدا ئامادەیە پشتیوانى دارایى و خەرجى خوێندن و گەشت بۆ چەندین خوێندکار لەسەرتاسەرى وڵاتانى جیهان بڕەخسێنێت.. لەڕێگەى ئەو پڕۆگرامەوە دەتوانن لەو وڵاتەدا دەست بەخوێندن بکەن. ئەو پڕۆگرامە هەموو بەشەکانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا و پۆست دکتۆرا دەگرێتەوە.. لەمەرجەکانى بریتییە لەوەى کە تەمەنى خوازیارەکە لە 40 ساڵ زياتر نةبێت. نمرەیەکى باشى هەبێت و لە زمانى ئینگلیزیدا لە ئاستێکى باش بێت لە تاقیکردنەوەکانى تۆفڵ و ئایئیئێڵتس. هەروەها لە بارودۆخێکى تەندروستى باشدا بێت. ئەو خوێندکارانەى بەشدارى لە پڕۆگرامى ڕیسێرچدا دەکەن دەبێت خواستى خۆیان بۆ مالیزیا ڕوون بکەنەوە. لەهەمانکاتدا مەرجى پڕۆگرامەکە ئەوەیە کە دەبێت بەشداربووەکە داخوازى بۆ مالیزیا پێشکەش کردبێت و قبووڵى مەرجدار یان بێ مەرجى هەبێت.
بوارەکانى خوێندن زۆربەى بوارەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتى بەشە زانستییەکان.
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر:
https://payloan.mohe.gov.my/INTER/index_mis.php

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

No comments:

Post a Comment