تائێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێ خولی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ خوێندكاران‌و ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی كوردستان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و سێ خوله‌دا هیچ خوێندكارێك یان ده‌رچوویه‌كی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان به‌شداریان له‌به‌رنامه‌ی تواناسازیدا نه‌كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، خولی چواره‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی خوێندكاران‌و ده‌رچووانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
(د. گۆڤه‌ند حسێن شیروانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌خولی داهاتووی به‌رنامه‌ی تواناسازیدا كه ده‌كاته خولی چواره‌م، ده‌ستكاری ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌به‌شداربووان ده‌كرێت، به‌جۆرێك ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه ڕێژه‌یه‌كی تایبه‌ت بدرێته ده‌رچووانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، چونكه به‌و پێیه‌ی چوار زانكۆی ئه‌هلی له‌كوردستاندا هه‌یه‌و ساڵانه ڕێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌و زانكۆیانه له‌زیادبووندایه، بۆیه پێویسته له‌به‌رنامه‌ی تواناسازیدا بوار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بڕه‌خسێت‌و ڕێژه‌ی (10% بۆ 15%)ی به‌شداربووانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بدرێته زانكۆ ئه‌هلیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مافیان هه‌بێت درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
(د. گۆڤه‌ند حسێن شیروانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی پسپۆڕی بوار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت به‌شداری له‌به‌رنامه‌ی تواناسازسدا بكه‌ن، له‌مه‌ولاش سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كان به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشانده‌كرێت، له‌مه‌ولا ئه‌و پسپۆڕییانه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن كه كه‌مه یان نییه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقدا‌و سودی زیاتر به‌زانكۆكان‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت له‌بواری كۆمپیوته‌ردا.
لێدوانه‌كه‌ی د. گۆڤه‌ند حسێن شیروانی) له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌شی كێشه‌ی هاوڵاتییانی NNA وه داواكه‌ن، كه له‌مه‌ولا به‌رنامه‌ی تواناسازی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانیش بگرێته‌وه..
مه‌ریوان - NNA
No comments:
Post a Comment