ژمارەیەک پەنابەری مانگرتووی عیراقی لە هۆڵەندا |
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌نیازه (15) هه‌زار په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌ی به زۆر بنێرێته‌وه بۆ عیراق، وه‌كیلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان هه‌لی كار و بڕێك پاره بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ی شوبات) فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه، رینیه جۆنس، وه‌كیلی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار لیقا وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له باره‌گای لیژنه‌كه، رایگه‌یاندووه: "حكومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌نیازه (15) هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له وڵاته‌كه‌ی كردووه، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عیراق، چونكه مه‌رجی پێویست بۆ مانه‌وه‌یان، نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له هۆڵه‌ندا، گه‌یشتووه‌ته (50) هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشیداوه، كه حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌لی كار و بڕێك پاره بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكات كه دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردوولایه‌ن گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه كردووه، ئه‌وه‌ش هاتووه كه: "سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، داوایكردووه هه‌ماهه‌نگی له نێوان لیژنه‌كه و حكومه‌تی هۆڵه‌ندی دروست بكرێت سه‌باره‌ت به میكانیزم و شێوه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه".
به‌پێویستیش زانراوه، وه‌فدێك له لیژنه‌كه سه‌ردانی هۆڵه‌ندا بكات، به مه‌به‌ستی زانینی دۆخی په‌نابه‌رانی عیراقی، بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كانیان بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه.
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
No comments:
Post a Comment