به ئامانجی تێكشكاندنی ئه‌و بانده قاچاخچیانه‌ی كه بارزرگانی به په‌نابه‌رانه‌وه‌ده‌كه‌ن، ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و باندانه ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی له زاری به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستی پێكردووه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌كه له‌فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و به‌لجیكا و تائێستا له‌و سێ وولاَته 75 هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر پێگه‌وشوێنی ئه‌و باندانه ئه‌نجامدراوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش، تا ئێستا 26 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به په‌ناخوازانه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا ده‌ستگیركراون.
هه‌مان سه‌رچاوه له‌زاری ئاژانسی پاراستنی سنوره‌كانی به‌ریتانیاوه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه زۆرینه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه ده‌بنه ئامانجی ئه‌و باندانه په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی و ئێرانی و ئه‌فغانستانین و نزیكه‌ی 2 بۆ 6 هه‌زار پاوه‌ندیان له هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ناخوازانه وه‌رگرتووه بۆئه‌وه‌ی بیانگوێزنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
جگه له‌ده‌ستگیركردنی به‌شێك له‌و باندانه، هێزه ئه‌منیه‌كانی فه‌ره‌نسا ڕێگه‌یه‌كی نوێی ئه‌و باندانه‌یان ئاشكرا كردووه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ ناو به‌ریتانیا ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی یه‌خته پێج ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌یه تا بتوانن كه‌متر ببنه جێگه‌ی گومانی هێزه ئه‌منیه‌كان .
كریس فۆسته‌ر، به‌رپرسێكی بالاَی ئاژانسی پاراستنی سنوره‌كانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره‌یه كه‌له به‌ریتانیا ئه‌نجامدرابێت له چ ڕووی به‌شداری ژماره‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و چ له‌ڕووی پشكنینی ئه‌و ناونیشانانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستیاندایه.
NRT
No comments:
Post a Comment