ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان، ناسنامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی ئاشكرا كرد كه دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك كه‌مپێكی دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا دۆزرایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند ئه‌و په‌ناخوازه به‌ڕه‌گه‌ز كورد بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و په‌نابه‌ره ناوی فازیل بووه و به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئێرانه.
فازیل، چه‌ند ڕۆژێك پێش گیانله‌ده‌ستدانی له كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه‌و به‌وته‌ی هاوڕێكانی له كه‌مپه‌كه، كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه‌و زۆر نیگه‌ران بووه له مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده، وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان ناتوانن له‌ئێستادا هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن له‌سه‌ر هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره چونكه له‌ئێستادا ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ریه‌وه‌و به‌وه‌ش ده‌بێت توێكاری بۆبكرێت.
به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا، مانه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌كه‌مپه‌كاندا چوارچێوه‌یه‌كی كاتی نیه‌و به‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ساڵانی ڕابردودا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریایی قاچاخه‌وه گه‌شتونه‌ته ئه‌و وڵاته له‌كه‌مپه‌كاندا به‌بێ دیاریكردنی هیچ واده‌یه‌ك له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیاندا بن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئوسترالیا له‌ئێستادا سیاسه‌تی گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون پیاده ده‌كات.
ئه‌م ڕێوشوێنه توندانه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی په‌نابه‌ران و به‌پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی په‌نابه‌رانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هاوشێه‌ی فازیل، له 13ی ئازاری ئه‌مساڵدا، په‌نابه‌رێكی تری كورد به‌ناوی ئومێد عه‌لی به‌مردویی له‌شاری بریزبنی ئوسترالیا به‌مردویی دۆزرایه‌وه‌و پاشان ده‌ركه‌وت كه خۆی كوشتووه، ئه‌ویش له‌پاش بێ هیوا بوونی بوو له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێـی هه‌میشه‌یی‌و تووش بوونی بووه به نه‌خۆشی ده‌رونی به‌هۆی كاریگه‌یی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان، ڕۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنیگ هێرااڵد
No comments:
Post a Comment