Saturday, November 21, 2015

سوید له‌مه‌ودوا جێگە بۆ کۆچبەران دابین ناکات


دەزگای کۆچ ڕایگەیاند کە ئیدی لە ئێستا بەدواوە هاوکاری پەناخوازان بۆ دابینکردنی خانوو ناکات و پەناخوازان خۆیان بەرپرسن لەدابینکردنی جێگەو بانی ژیان.
ماوەیەکی زۆرە دەزگایی کۆچ ئەم بابەتە تاووتوێ دەکات و ئەمڕۆ بەیەکجاری بڕیاری خۆی یەکلاکردووە کە خانوو یان جێگەی دابینکردنی ژیان لەکەمپەکاندا بۆ پەناخوازان لەئەستۆناگرێت.
ئەمەش بەهۆی ئەو ڕیژە زۆری کۆچبەرانەوەیە کە لەئەمساڵدا روویان لەم وڵاتە کردووە. هەروەها لەمەڵپەڕەکەیاندا دەزگایی کۆچ ڕوونیکردۆتەوە هەر پەناخوازێک ڕوو لەسوید دەکات دەبێت خۆی هەوڵی جێگەو بانی ژیانی خۆی بدات. ئەمەش بڕیارێکی چاوەڕوانکرابووە، بەڵام دەزگایی کۆچ ڕایانگەیاندووە کە ئەو خێزانە کۆچبەرانەی منداڵیان پێیە پێش هەموو کەسێک بۆ دابینکردنی جێگەوە و بان گرنگیان پێدەدرێت.
سەڕایی دەرکردنی ئەم بڕیارە نوێیە، دەزگایی کۆچ باس لەوەش دەکات کە دابینکردنی جێگەوە بان بۆ پەناخوازان دەبێت لەئەستۆی ئەواندا بێت، بەڵام ڕوونیانکردۆتەوە کە لەئێستادا دۆخەکە لەدەست دەرچووە و لە توانایاندا نییە جێگە بۆ هەموو کەسێک دابێن بکەن.
ڕادیۆی سوید

No comments:

Post a Comment