كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه په‌یوه‌سته به‌چاوخشاندنه‌وه به‌رێزگرتن له‌مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له‌كۆمسیۆنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی ئه‌مجاره‌یان قۆسته‌وه بۆ ئاراسته‌كردنی ره‌خنه له حكومه‌تی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌م دواییه له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران‌و داواكارانی مافی په‌نابه‌ریی گرتوویانه‌ته به‌ر.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌ریه‌كه ئهمریكاو به‌ریتانیا ده‌ڵێن: ده‌بێت ئوسترالیا ده‌ست له‌و ره‌فتاره هه‌ڵبگرێت كه گرتوێتییه‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كه كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته ده‌هێنن به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كه لێوه‌ی هاتوون‌و ده‌بێت وازیش له‌دروستكردنی بنكه‌ی گرتن بهێنێت له‌شوێنه دووره ده‌سته‌كان.
ئه‌م ره‌خنانه‌ش دوای ئه‌و رووداوه دێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریی كردبوو له‌لایه‌ن پۆلیسی ئوسترالیاوه كوژرا دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی دابوو له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی كه له‌یه‌كێك له‌دوورگه دووره‌ده‌ستانه‌ی ناو زه‌ریای هیندیدا.
به‌وهۆیه‌شه‌وه وێڕای ئهمریكاو به‌ریتانیا‌و سوید‌و نه‌رویج‌و كه‌نه‌دا‌و فیجی‌و فه‌رنسا‌و سویسرا، نوێنه‌رانی 100 وڵات ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ئوسترالیا كرد له‌پای كوشتنی ئه‌و كه‌سه.
نێرده‌ی سویدیش ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرت كه ئوسترالیا تاكه وڵاته داواكارانی مافی په‌نابه‌ریی دوور له‌خاكی خۆی به‌ند ده‌كات. به‌ڵام لێپرسراوانی ئوسترالیا ئه‌و ره‌خنانه‌یان به‌وه پاساودایه‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌یان له‌پێناوی پاراستنی گیانی كۆچبه‌ران‌و داواكارانی مافی په‌نابه‌ریدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتۆته‌به‌ر‌و ده‌یه‌وێت كۆچبه‌ران له‌مه‌ترسیی ئاوی ده‌ریا دووربخاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی په‌نابه‌رییان تێدابوو به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ئه‌وا له‌ئوسترالیا پێشوازییان لێ ده‌كرێت. ئه‌م ره‌خنانه‌ش له‌و وڵاته له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئوسترالیا داوای پێشكه‌ش كردبوو كه ببێته ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی بواری كۆچ له‌ئوسترالیا ئاشكرایان كرد كه ئه‌و پێكدادانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان پۆلیس‌و كۆچبه‌ران له‌دوورگه‌ی كریسماس ئایلاند-ی ئوسترالی كۆنترۆڵكرا پاش ئه‌وه‌ی هێزی پۆلیسی زیاتر له‌ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه كرا كه ده‌كه‌وێته زه‌ریای هیندییه‌وه.
له‌وڕووه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م رێڕه‌وه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه ئه‌ویش دوای دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ناو سه‌نته‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێكداهه‌ڵپڕژانی نێوان پۆلیسی سه‌نته‌ره‌كه‌و په‌نابه‌ران دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه ته‌رمی یه‌كێك له‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان دۆزرایه‌وه كه هه‌وڵی دابوو له‌سه‌نته‌ره‌كه هه‌ڵبێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان ئاگریان به‌رداوه‌ته سه‌نته‌ره‌كه‌و به‌دارو چه‌قۆوه له‌ناو بیناكه‌دا سه‌نگه‌ریان گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه پێنج كه‌س له‌كۆچبه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ری ناو سه‌نته‌ره‌كه به‌سوكی برینداربوون، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه ئاشكرا نییه كه ئاخۆ ئه‌وه له‌ئه‌نجامی هێرشی پۆلیسه بۆسه‌ریان یاخود پێش ئه‌وه برینداربوون.
وه‌ك زانیارییه‌كان ئاشكرایان كردووه هێزی زیاتری پۆلیس بۆیه براوه‌ته ئه‌وێ تا دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی راپۆرته‌كانیش كۆمه‌ڵێك له‌داواكارانی مافی په‌نابه‌ریی بڕیاریانداوه رووبه‌ڕووی پاسه‌وانه‌كان ببنه‌وه‌و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه نا زیندانه‌كان. هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و پێكدادانه‌شه‌وه حكومه‌تی ئوسترالیا ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌یان خولقاندووه گرووپێكی تاوانكاربوون‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی پۆلیس ببنه‌وه‌و به‌شێك له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ش زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا كۆچبه‌ران ده‌گوێزێته‌وه بۆ دوورگه‌ی كریسماس ئایلاند كه ده‌كه‌وێته 2650 كیلۆمه‌تریی باكووری خۆرئاوای شاری پیرسه‌وه 380 كیلۆمه‌تریش له‌باشووری دوورگه‌ی جاوای ئیندۆنیسیاوه دووره. هه‌روه‌ها داواكارانی مافی په‌نابه‌ریی له دوورگه‌ی مانۆس-ی گینیای نوێ‌و دوورگه‌ی ناورۆی زه‌ریای هێمن-دا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئوسترالیا پاساوی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رێگایانه‌ی ئه‌وانه پێیدا دێن له‌ژێر كۆنترۆڵی مافیادایه‌و ئه‌ركی حكومه‌تیشه كه رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، هه‌رچی ئه‌وانه‌شن كه ره‌خنه له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت ده‌گرن، ده‌ڵێن: رێگریی له‌كۆچ پاڵنه‌رێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌و زیان به‌ناوبانگی ئوسترالیا ده‌گه‌یه‌نێت.
No comments:
Post a Comment