پارتی كرێكارانی ئوسترالیا، كه له‌ئێستادا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنندايه‌و یه‌كێكه له‌دوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه، رایگه‌یاند بچنه ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌تی ئێستا كۆچبه‌رانی نایاسایی دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی ئوسترالیا، له‌كۆنگره‌ی ئاسایی خۆیاندا ده‌نگیاندا به‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك حكومه‌تی ئێستای وڵاته‌كه‌یان كه‌له‌لایه‌ن پارتی لیبراڵه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، پلانی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی به‌له‌مه‌كانی لێوه هاتون پیاده ده‌كه‌ن.
بیڵ شۆرتن، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئوسترالیا، دوپاتیكرده‌وه ئه‌وان پشتگیری سیاسه‌تێك ناكه‌ن ڕێگه به‌قاچاخچیه‌كان بدات په‌ناخوازان بچه‌وسێنه‌وه‌و به‌به‌له‌می قاچاخ ژیانی ئه‌و په‌ناخوازانه بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه كه له‌ڕابردوداو له‌سه‌رده‌می حكومڕانی ئه‌واندا سه‌دان په‌نابه‌ری وڵاتان به‌گشتی‌و ده‌یان په‌نابه‌ری تری به‌ڕه‌گه‌ز كورد له‌پێش گه‌شتنیان به‌ئوسترالیا بوونه قوربانی.
ده‌نگدان له‌سه‌ر پلانكه ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ناو خودی پارته‌كه‌و له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته‌ش دروستكرد، به‌جۆرێك به‌شێك له‌ئه‌ندامه باڵا‌و دیاره‌كانی پارته‌كه له‌دژی ئه‌و پلانه ده‌نگیاندا‌و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ش خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی پارته‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك‌و ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی په‌نابه‌ران ده‌ستیپێكردو به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد.
به‌گوێره‌ی بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كه، ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی ئوسترالیا بتوانێت حكومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته پێكبهێنێت، ئه‌وا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن له‌گرتن‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی بیانه‌وێـت به‌قاچاخ‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بگه‌نه ئه‌و وڵاته.
هاوكات، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و پارته دان به‌وه‌دا ده‌نێت پارته‌كه‌یان هه‌ڵه‌ی زۆری كردوه كاتێك له‌ده‌سته‌ڵاتدا بون به‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می حكومڕانی ئه‌وانداو به‌هۆی نه‌بونی سیاسه‌تێكی باش‌و تۆكمه‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی قاچاخچیه‌كان چه‌ندین كه‌س له‌ده‌ریاكانداو له‌پێشگه‌شتنیان به‌ئوسترالیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
سیاسه‌تی گێڕانه‌وی به‌له‌می په‌ناخوازان، یه‌كێكه له‌و پلانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیاوه به‌سه‌رۆكایه‌تی تۆنی ئه‌بۆت، سه‌ركرده‌ی پارتی لیبڕاڵه‌وه، پیاده ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له‌كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌و وڵاته‌و له‌ماوه‌ی دوو ساڵی جێبه‌جێكردنیدا تائێستا بۆته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی په‌ناخوازان، ئه‌و ڕێكخراوانه ئه‌و پلانه به‌وه‌ڵامێك نازانن بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی قاچاخچیه‌كان.
جگه له‌سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان، حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردودا سیاسه‌تی ڕاگواستنی په‌نابه‌رانیش جێبه‌جێ ده‌كات بۆ دورگه‌كانی ناورۆو پاپانیوگینیا، به‌وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای پارتێكی تری ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، له‌ڕابردودا نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ری عێراقی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو دورگه‌یه كراون كه چاره‌نوسی به‌شێكی به‌رچاویان تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
No comments:
Post a Comment