سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، له نزیك كه‌ناره‌كانی سه‌قڵیه، 37 كۆچبه‌ر له به‌له‌مێكدا كه خه‌ریك بووه نوقم ببێت، رزگاركران.
ئه‌و سه‌ر چاوانه ئاماژه‌یان به گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان كرد له‌ڕێی كه‌شتییه‌كی سه‌ر به پاسه‌وانی كه‌ناره‌كانی كرواتیا بۆ به‌نده‌ری (ئۆگۆستا)ی بازرگانی له سیراكۆزای باشووری خۆرهه‌ڵاتی سه‌قڵیه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان كوردی عیراقن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بێت كه له‌لایه‌ن تیمێكی دادوه‌ریی سیراكۆزاوه ئه‌نجامدراوه، كه‌شتی كۆچبه‌ره‌كان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له به‌نده‌ره‌كانی توركیاوه به‌ڕێكه‌وتووه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا، ئاو دزه‌ی كردووه‌ته ناوی، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی نوقمبوونی له‌سه‌ر بووه.
هه‌ر به وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، كۆچبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كه‌ی ئۆكرانیاوه رزگاركراون و له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا، ناسنامه‌ی دووان له قاچاغچییه‌كان كه ئۆكرانی بوون، ناسراونه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراون.
خه‌ندان
No comments:
Post a Comment