له‌دواهه‌مین ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به‌ئاماری په‌نابه‌رانی سوریا، كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا چوار ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌وه‌ش خراپترین قه‌یرانی ئاواره‌بوونه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌ش، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه له ووڵاتانی دراوسێی سوریان‌و به‌شێكیشیان خۆیان گه‌یاندۆته وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له عێراقیش، ئاماره‌كه ئه‌وه نیشان ده‌دات ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌عێراق نزیكه‌ی 249 هه‌زارو حه‌وت سه‌دو بیست و شه‌ش په‌نابه‌ره.
هاوكات، كۆمیسیۆنه‌كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی بۆ پشتگیری كردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا سنورداره‌و ئه‌وان‌و هاریكاره‌كانیان داوای 5 ملیار‌و نیو دۆلاریان كردووه بۆ ساڵی 2015 بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌ڵام به ووته‌ی كۆمیسیۆنه‌كه هه‌تا كۆتایه‌كانی مانگی حوزه‌یران ته‌نها نزیكه‌ی چاره‌كێكی ئه‌و كۆمه‌كه مرۆیانه گه‌شتونه‌ته ده‌ستیان.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی زیادبونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری و داواكاری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی مرۆڤ‌و په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوریا له‌لایه‌ن ووڵاتانی وه‌رگره‌وه، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، پارتی كرێكارنی ئۆپۆزسیۆنی ئوسترالیا داوای له‌حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا كرد ڕۆڵی خۆی بگێرێت له‌وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوریا له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه مرۆیه‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێـت‌و پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه‌و تۆماركردنیان وه‌ك په‌نابه‌ری ڕاسته‌قینه‌و به‌بێ په‌نابردن بۆ هۆكاره‌كانی به‌قاچاخ كۆچكردن، ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه‌وه ئاڕاسته‌ی ووڵاتانی وه‌رگر ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی قبوڵكردنیان‌و نیشته‌جێ كردنیان.
حكومه‌تی ئۆرۆگوایش، وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین، ڕایگه‌یاند ئه‌وانیش تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رگرتنی 117 په‌نابه‌ری سوری كه‌له‌پاش یه‌كلایبونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له كه‌مپه‌كانی لوبنانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به‌ئاماری ئاواره ناوخۆیه‌كانی سوریاش ، كۆمیسیۆنه‌كه ده‌ڵێت "نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن‌و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌سی تر له‌ناوخۆی سوریا ئاواره‌ن".
به‌پێی زانیاریه‌كانی كۆمیسیۆنه‌كه‌ش زۆربه‌ی ئه‌و ئاواره ناوخۆیانه له بارودۆخ و ناوچه‌ی ئه‌وه‌نده دژوار‌دا ده‌ژین كه به‌هاناوه‌چوونیان زه‌حمه‌ته.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری فه‌رمی كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی زه‌ئوسترالیان.
No comments:
Post a Comment