هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیتاڵیا، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا، هه‌زارو 814 كه‌سیان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕزگاركردوه، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا، 150 هه‌زار كه‌س له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌فریقاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردوه.
وته‌بێژێك به‌ناوی هێزی پاسه‌وانی ده‌ریایی ئیتالیا به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوه: سێ له‌كه‌شتییه‌كانیان له 48 كاتژمێری ڕابردوودا، هه‌زارو 814 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له‌خنكان ڕزگاركردوه، كه له‌ناویاندا 5 منداڵ هه‌ن.
ئاشكراشی كردوه، پڕۆسه‌ی ڕزگاركردنه‌كه، به‌دووریی 56 كیلۆمه‌تر بوه له‌كه‌ناراوه‌كانی لیبیا. له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوی كرده‌وه: ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌هۆی هه‌ژاریی و شه‌ڕه‌وه، زیاتر له 150 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له‌ڕێگای ده‌ریاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردوه.
No comments:
Post a Comment