پاش ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی قاچاخچیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له‌لایه‌ن مالیزیاوه، به‌رپرسانی ئه‌منی حكومه‌تی ئوسترالیا رایانگه‌یاند ئه‌و قاچاخچیه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه داواكراو بوه روبه‌ڕوی چه‌ندین كاری قاچاخچێتی به په‌ناخوازانه‌وه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و تاوانانه‌شی به‌سه‌ردا ساغبۆته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ئه‌و قاچاخچیه كه به (سه‌ید ئومه‌یه‌د) ناسراوه ده‌ستی هه‌بوه له ناردنی سه‌دان په‌ناخواز له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه بۆ ئوسترالیا كه به‌شێكیان له‌پێشگه‌شتنیان به‌و وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو پێشتریش به‌هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تی مالیزیاوه ده‌ستگیركراوه و پاش ته‌واوبونی سزاكه‌ی له به‌ندینخانه ئازادكراوه.
به‌پێی یاساكانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بانده قاچاخچیه‌كانیش له ئوسترالیا، سه‌ید پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك تا 20 ساڵ سزای زیندانیكردنی له به‌ندینخانه‌دا به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێـت.
No comments:
Post a Comment