Wednesday, November 20, 2013

ئوسترالیا چۆن سنوورەکانى پاراستووە لە پەناخوازان لە دوو مانگى ڕابردوودا


image (2)
کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
زیاتر لە دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان (ئۆ ئێس بى)، لێرەدا گرنگترین گۆڕانکارییەکانى دەرنجامى ئەو پڕۆسەیەو زانیارییەکان لەبارەى ئەو ئۆپەراسیۆنەوە دەخەینەڕوو:
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە 18ى ئەیلولى ئەمساڵەوە دەستى ێکردووە. ئەمە ئۆپەراسیۆنێکە کە لەلایەن سوپاوە سەرکردایەتى دەکرێت بۆ ڕێگرى کردن لەو بەلەمانەى کە دەگەنە ئاوەکانى ئوسترالیا و ڕاستەوخۆ بەرەو دوورگەى ناورو و مانوس بەڕێدەکرێن بۆئەوەى کەیسەکانیان لەوێ هەڵسەنگاندنى بۆ بکرێت. 
1-کەم بوونەوەى گەیشتنى بەلەمەکان ماناى ئەوەیە کە ئەو ڕێوشوێنە کاریگەرى هەبووەو سوودى هەیە. لەوکاتەوەى ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستى پێکردووە تەنها 12 بەلەم بە 676 سەرنشینى نایاساییەوە گەیشتوونە ئاوەکانى ئوسترالیا. لە هەمان ماوەدا لە 18ى ئەیلول بۆ 18ى تشرینى یەکەمى 2012، نزیکەى (4304) پەناخواز گەیشتنە ئەو وڵاتە. ئەمەش کەمبوونەوەى گەیشتنى پەناخوازانى نایاساییە بەڕێژى 85% و هاندەرى حکومەتى ئوسترالى دەبێت کە 100% ڕێگاى گەیشتنى پەناخوازان بەوشێوەیە دابخرێت.
2-ئەو 676 سەرنشینەى گەیشتوون و زیاتر لە 87 پەناخوازى تریش ڕەوانەى دوورگەى ناورو و مانو کراون لەوکاتەوەى کە ئۆپەراسیۆنەکە دەستى پێکردووە. پەناخوازە نایاساییەکان لەگەڵ گەیشتنیان بە ئاوەکانى ئوسترالیا لەماوەى 48 کاتژمێردا ڕەوانەى دوورگەى ناورو مانوس کراون. کۆى گشتى ژمارەى ئافرەتان و پیاوان و منداڵان لە دوورگەى مانوس لەئێستادا 1157 دەبێت و لە ناورو 629 دەبێت. زۆربەى شوێنى مانەوەى پەناخوازەکان لە ناورو و مانوس خێوەتە. ئەوانەى لە دوورگەى مانوس و ناورون لەئێستادا لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسەکانیاندان لەگەڵ بەرپرسانى پۆلیسى حکومەتى ناوخۆیى ئەو دوورگانە و هیچ کەسێک بەشێوەیەکى فەرمى لە ناورو یاخود پاپوا نیو گینیا نیشتەجێ نەکراوە.
3-لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئەو ئۆپەراسیۆنەوە 106 پەناخواز کە ڕەوانەى دوورگەى مانوس و ناورو کرابوون خۆبەخشانە بڕیارى گەڕانەوەیاندا بۆ وڵاتەکەیان.
4-وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان حکومەتى ئوسترالى و ئیندۆنیزیا هاریکارى یەکتریان کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى قاچاخچیەکان لە ئیندۆنیزیا و ڕێگرى کردن لە دەرچوونى بەلەمان لە ئاوەکانى ئیندۆنیزیاوە بۆئەوەى نەگەن بە ئوسترالیا. لەڕێگەى جێبەجێکردنى یاسا و هاریکاریەوە نزیکەى 1151 پەناخواز ڕێگریان لێکراوە لە جێهێشتنى ئیندۆنیزیا و مالیزیا و سریلانکاو نەهێڵراوە بگەنە ئوسترالیا.
5-ئوسترالیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیندۆنیزیا دەکات لەبارەى ڕێککەوتنى گۆڕینەوەى خەڵکى کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ مالیزیادا شکستى خوارد. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە ئەو خەڵکانەى بەڕێگەى نایاسایى دەگەنە ئوسترالیا ڕەوانەى ئیندۆنیزیا بکرێنەوەو بگۆڕێنەوە لەگەڵ پەناخوازى ڕاستەقینە لە ئیندۆنیزیا.

No comments:

Post a Comment