کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست دێنێت وه‌ک باشترین شاره‌کانی جیهان بۆ خوێندن و ژیان به‌سه‌ر بردنی قوتابیان تیایدا، له دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌که له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و سه‌نغافووره‌ش به پله‌کانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی "پاریس" به‌وه ناسراوه که "شاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان"ه ،که‌چی به گوێره‌ی دیراسه‌یه‌کی نووسینگه‌ی "کواکواریللی سیمۆندس"ی به‌ریتانی ، ئه‌وا "پاریس" باشترین شاره بۆ قوتابیان.
به گوێره‌ی ئه‌و دیراسه‌یه پاریس به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له شاره‌کانی تری جیهان جیای ده‌کاته‌وه،له‌وانه‌ش کرێی خوێندن له پاریس هه‌رزانه به به‌راورد به شاره‌کانی تری جیهان ،له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ژیانێکی باشتر بۆ قوتابیان دابین ده‌کات،له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که خاوه‌ن کاره‌کان به خێرایی و به ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌رچوانی زانکۆ و پله‌کانی تری خوێندن له‌سه‌ر کاره‌کان داده‌مه‌زرێنن به گوێره‌ی پسپۆڕیه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها شاری پاریس حه‌ڤده زانکۆی تێدایه که له باشترین زانکۆکانی جیهانن.
هه‌ر به گوێره‌ی دیراسه‌که‌ی نووسینگه‌ی "کواکواریللی سیمۆندس"ی به‌ریتانی ، شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا که هه‌ژده زانکۆی تێدایه که له زانکۆ باشه‌کانی جیهانن به پله‌ی دووه‌م دێت ، له دوای ئه‌ویش شاری سه‌نغافووره به پله‌ی سێیه‌م دێت بۆ دابین کردنی باشترین ژیان بۆ قوتابیان له جیهاندا.
No comments:
Post a Comment