Sunday, November 3, 2013

چۆنيەتی وەرگرتنی ڤیزە بۆ ئەمریکا


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بەتایبەتی خوێندکاران دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزە و رۆشتن بۆ ئەو وڵاتە. 

دوێنێش، كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوەێ‌ لە ئەمریكا بخوێنن. دانیشتنێكی زانیاری بەخش لە گۆشەی ئەمریكی لە كتێبخانەی زانكۆی سەڵاحەددین لە 2ی تشرینی دووەم رێكخرا بۆ روونكرنەوەی چۆنیەتی پێشكەشكردن بۆ زانكۆ ئەمریكییەكان.

ئاندی هالس، كارمەندی كاروباری كولتوور و ئالوگۆڕ لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا و هەندێ لەبەشداربووانی پرۆگرامەكانی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ چەند میوانێكی دیكە ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون.

هالس رایگەیاند، كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەوانەی دەیانەوێ‌ لە زانكۆكانی ئەمریكا بخوێنن. ئەوخوێندكارانەی ئارەزووی خوێندن دەكەن لە ئەمریكا دەتوانن زانیاری بەدەست بێنن دەربارەی دەرفەتی خوێندن لە رێی نووسینگەی خوێندنی ئەمریكا لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا.

رووداو- هەولێر

No comments:

Post a Comment