به‌هۆی رێوشوێنه ئیدارییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا پێدانی قه‌رزی بچوك به‌گه‌نجان بۆ ئه‌مساڵ دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتر .
عه‌باس ئه‌كه‌رم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی رێوشێونه ئیدارییه‌كانمان ته‌واوكردوه و به نوسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارییمان كردوه ، بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پاریه بده‌ن، به‌لاَم تا ئێستا وه‌لاَمی نوسراوه‌كه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه.
هاوكات دلێر تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی بێ ئاگایی خۆی له‌و نوسراوه نیشاندا و به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: رپێدانی قه‌رزی بچوك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن وزاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ، ئه‌وان ده‌توانن ده‌ست به پێدانی ئه‌و قه‌رزه به گه‌نجان بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی دوو ساڵه بڕیاری پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ گه‌نجان دراوه‌و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه یه‌ك ملیۆن تا 15 ملیۆن به‌و گه‌نجانه ده‌درێت كه پرۆژه‌ی بچوكیان هه‌یه، تائێستاش زیاتر له 4 هه‌زارو 500 گه‌نج ئه‌و قه‌رزه‌یان وه‌رگرتووه .
پێشتریش وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی رایگه‌یاندبوو گۆرانكاری له سسته‌می قه‌رزه‌كه ده‌كه‌ن و یاساكه هه‌موارده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێك ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه بكرێته 45 ساڵ، هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كه ته‌نها بۆ لاوان نه‌بێت، چونكه رۆژانه گه‌وره كچ داوای ئه‌و قه‌رزه ده‌كه‌ن، به‌لاَم یاساكه نایانگرێته‌وه، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه داوا كراوه بڕی پاره‌كه له 15 ملیۆنه‌وه بكرێت به20 بۆ 25 ملیۆن دینار.
خه‌ندان- ره‌هێل سه‌مه‌د
No comments:
Post a Comment