به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق لقی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ڕۆژبه‌ڕۆژ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردستان ڕووله‌زیادبوونه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا ژماره‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كانی هه‌رێم گه‌یشووه‌ته نزیكه‌ی (7000) په‌نابه‌ر.
(ئامانج عه‌بدوڵڵا سه‌عید) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق لقی هه‌رێمی كوردستان بۆ NNA ڕونكرده‌وه، هه‌رچه‌نده له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ناوه هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندان بۆ ڕێگریكردن له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌زۆره‌ملێ ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌ئێستاشدا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناو هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ڕێژه‌كه ڕوو له‌زیادبوونه.
وتیشی:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی جدیی به‌رامبه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌بێت، ئه‌وا په‌نابه‌رانی كورد له‌زۆربه‌ی وڵاتان له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌و به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان".
(ئامانج عه‌بدوڵاسه‌عید) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زیاتر له (30-35) هه‌زار په‌نابه‌ر له‌سوید له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌و به‌زۆرناردنه‌وه‌دان.
-----------------------------------------------
شادان حه‌سه‌ن-NNA/(/)
No comments:
Post a Comment