Tuesday, May 14, 2013

لەداهاتویەكی نزیكدا خولی نوێی بەرنامەی تواناسازی ڕادەگەیەنرێت

کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

پێشنیوەڕۆی دووشەممە 13ی ئایاری 2013، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای بەرنامەی تواناسازی ساز كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەی ئەو كاندیدانەی كە پێشتر ناویان لە بەرنامەی تواناسازی بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەرچووە و تا ئێستا نەیانتوانیوه دەست بە خوێندن بكەن تاتوێ كرا و چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە خرایە بەر باس.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كاروباری كاندیدەكانی ئەم خولەی بەرنامەی تواناسازی و باشتركردنی كارەكان كرا و داواش لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پلاندانان كرا كە بە زووترین كات كاری پێویست بۆ ڕاگەیاندنی خولی تازەی بەرنامەی تواناسازی بكرێت، بە پێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە بۆ وەرگرتن دیاری كراون.

دوایین تەوەری كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرنامەی تواناسازی، گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ئەو كەموكوڕیانە بوو كە لە بەرنامەكەدا هەن و داكۆكی لەسەر باشتركردنی بەرنامەكە‌ لە هەموو ڕوویەكەوه و چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكان كرایەوە، بە تایبەتیش لە بواری دەستنیشانكردن و وەرگرتنی كاندیدەكاندا كە دەبێت بە پێی ڕێنمایی و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بێت و گرنگی بەو بوارانەی خوێندن بدرێت كە بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی كوردستان و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێویستن.

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

No comments:

Post a Comment